گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەشکرکێشییەکەى تورکیا دراوەکەى خستۆتە مەترسى داڕمانەوە

2019.10.12 - 22:11
لەشکرکێشییەکەى تورکیا دراوەکەى خستۆتە مەترسى داڕمانەوە
ناس کورد- شەهرام عەزیز هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان بووە هۆی دابەزینی نرخی لیرەی تورکی و شارەزایەکی بازاڕی بۆرسەش ئاماژە بەوە دەکات "چاوەڕێ دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتودا نرخی لیرە زیاتر دابەزێت". . فەرید محەمەد، لە کۆمپانیای (گوڵی گەش) لەبازاڕی دۆلارەکەی شاری سلیمانی بە ناس کورد-ی ڕاگەیاند: "لە دوای هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان لە 1000 لیرە 100 هەزار دینار دابەزیوە، چونکە پێشتر 100  لیرە بەرامبەر 21 هەزار و 500 دینار بوو، ئێستا بەرامبەر 20 هەزار و 500 دینارە". . وتیشی، تورکیا لە ترسی دابەزینی زیاتری نرخی دراوەکەی، چوار ملیار دۆلاری خستووەتە بازاڕەکانەوە و لە بەرامبەریدا لیرەی کشاندووەتەوە، بۆ ئەوەی ئەو دابەزینە ڕابگرن و لەوە زیاتر دانەبەزێت. . فەرید محەمەد، روونیکردەوە "بەهۆی هەڕەشەکانی ئەمریکا لە تورکیا بەتایبەت سەپاندنی سزای ئابوری، هەروەها ئیدانەکردنەکانی کۆمکاری عەرەبی، چاوەڕێدەکرێت ببێتە هۆی دابەزینی زیاتری نرخی لیرەی تورکی". . دابەزینى لیرەى تورکى لە کاتێکدایە وەزارەتى خەزێنەى ئەمریکا لە راگەیەندراێکدا ئاماژەى بەوە کرد، دۆناڵد ترەمپ واژۆى لەسەر بڕیارێک کردووە کە وەزارەتەکە دەستکراوە دەکات بۆ سەپاندنى هەر سزایەکى ئابورى و دارایى دژى تورکیا. .