گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمکاری عەرەبی: پێویستە دەستبەجێ تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت

2019.10.12 - 21:10
کۆمکاری عەرەبی: پێویستە دەستبەجێ تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت
ناس کورد- کۆبوونەوەی وڵاتانی كۆمكاری عه‌ره‌بی لەبارەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان کۆتاییهات و لە راگەیەندراوێکدا بە پێویستى دەزانن بەزووترین کات تورکیا هێرشەکانی بۆ سەر سوریا بوەستێنێت. . دوای کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ (شەممە)، ئه‌نجومه‌نی كۆمكاری عه‌ره‌بی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد " ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا پێشێلكارییه‌كی روونه‌ به‌رامبه‌ر بنه‌ماكانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش". . بەگوێرەى راگەیەندراوکە، کۆمکارەکە بڕیاریداوە ڕێككاری به‌په‌له‌ بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر خاكی سووریا بگرنه‌ به‌ر، هەروەها وەستاندنی هاوكاری سه‌ربازی و پێداچوونه‌وه‌ بۆ ئاستی په‌یوه‌ندییه‌ ئابووری، گه‌شتیاری و رۆشنبیرییه‌كان لەگەڵ تورکیادا. . لە راگەیەندراوەکەدا هۆشداری دراوە بە تورکیا کە هه‌ر هه‌وڵێكی سوریا بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژییه‌ دوژمنكارانه‌كه‌ی توركیا و به‌رگریكردن له‌ خاكی سوریا، به‌گوێره‌ی ماده‌ی 51 له‌ جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، پیاده‌كردنی مافێكی ره‌سه‌نه‌ بۆ بنه‌مای شه‌رعی به‌رگری لە خۆکردن. . کۆمکاری عەرەبی جەختیکردووەتەوە، پێویستە ڕێگا لە گۆڕینی دیموگرافیای باکوری سوریا "ڕۆژئاوای کوردستان" بگیرێت کە بەناوی ناوچەی ئارامەوە دەسەپێندرێت و ئەوە دژی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانە و ده‌چێته‌ خانه‌ی تاوانه‌كانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی.   . کۆبوونەوەکەی کۆمکاری عەرەبی و راگەیەندراوەکەیان لەکاتێکدایە، ماوەی چوار ڕۆژە تورکیا هێرشی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە و لەشکرکێشییەکە کاردانەوەى جیاوازى لێکەوتۆتەوە. .