گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح داواى راگرتنى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەکات

2019.10.12 - 20:35
بەرهەم ساڵح داواى راگرتنى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان دەکات
ناس کورد- بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، داوا لە نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا دەکات، ڕێکاری بەپەلە بگرنە بەر بۆ ڕاگرتنی ئۆپڕاسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە رۆژئاواى کوردستان، جەختیش لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکان لە ڕێگەی دیالۆگ و ئاشتییەوە، دەکاتەوە. . بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێکی نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک  کۆمار "ئەمڕۆ (شەممە، 12ى تشرینی یەکەمى 2019 ) بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرس، ئەمینداری گشتی رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان، تاوتوێی پێشهاتە مەترسیدارەکانی لەشکرکێشییەکەى تورکیاى بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان کردووە و نیگەرانی خۆشی نیشانداوە لە ئاڵۆزبوونی دۆخەکە لە ناوچەکەدا بە جۆرێک ئەگەری زۆری هەیە ببێتە ڕێخۆشکەر بۆ ڕێکخراوە  تیرۆرستییەکان بۆ دووبارە ڕێکخستنەوەی خۆیان  و هەڕەشەکردن بۆ سەر ئاسایشی جیهانی. . هاوکات هەر ئەمڕۆ (شەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق لە پەیوەندییەکی  تەلەفۆنێدا لەگەڵ ڤێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا،  داوایکرد یەکێتی ئەوروپا و ئەندامانی ناو ئەو یەکێتییە کاربکەن بۆ گرتنە بەری ڕێکاری بەپەلە بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە ناو خاکی سوریا و چارەسەرکردنی کێشەکان بە دیالۆگ وڕێگە چارەی ئاشتیانە. . هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق لەو پەیوەندییە تەلەفۆنیەدا، بە گرنگی زانیوە  یەکێتی ئەوروپا کار بکات بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی سیاسی بۆ کێشەکانی هاووڵاتییانی سوریا، بە جۆرێک مافەکانیان لە بەرقەرارکردنی ئاشتی و ئاسایش لەو وڵاتە فەراهەم بکرێت. .