گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەسەدە: بەورەیەکی بەهێزەوە بەردەوامین لە بەرگریکردن و شەڕی مان و نەمان دەکەین

2019.10.12 - 18:27
هەسەدە: بەورەیەکی بەهێزەوە بەردەوامین لە بەرگریکردن و شەڕی مان و نەمان دەکەین
ناس کورد – بەرپرسێکی ڕۆژئاوای کوردستان دڵنیایی دەدات لەوەی کە بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لە خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و شەڕى مان و نەمان دژى سوپاى تورکیا دەکەن. . ئێوارەی ئەمڕۆ (شەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2019)، ڕێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند "ئەو دۆخەی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا هەیە زۆر ئاڵۆزە و تا ئێستا هاوپەیمانی نێودەوڵەتی هەڵوێستێکی دیار و ڕوونی نیشان نەداوە و دژی ئەو هێرشە شۆڤینیانە نەبووە". . ڕێدور خەلیل ئاماژەی بەوەکرد "هەڵوێستی سعودیە و ئیمارات و کوەیت و کۆمکاری عەرەبی دەکەین بۆ دژایەتی هێرشەکەی تورکیا و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە هەڵوێستێکی ڕونیان هەبێت". . بەرپرسی پەیوەندییەکانی هەسەدە داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کرد کە ناوچەى دژە فڕین بۆ ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دروست بکەن بۆ ئەوەی لە هێرشەکانی سوپای تورکیا پارێزراو بن و ئەو سزایانەی کە لە ئێستادا هەڕەشەیان پێ لێدەکرێت لە ئەمریکا، ناتوانرێت تورکیا ڕابگرێت. . دەربارەی قوربانییەکانی ئەو هێرشەی چوار ڕۆژی ڕابردووی هێرشە داگیرکارییەکەی تورکیا ڕێدور وتی "سوپای تورکیا هاوپەیمانەکانی سەرباز و سیاسی و سڤیلیان کردووەتە ئامانج تەنها لە چوار ڕۆژی ڕابردوودا 45 شەڕڤان شەهیدبوون و 135 شەڕڤانیش بریندار بوون". . ئەو بەرپرسەی هەسەدە وتیشی "باکوری سوریا ئارامترین شوێن بوو لە سوریا و لەسەر ئاستی ناوچەکە و هیچ مەترسییەکمان بۆ سەر تورکیا نەبوو، بەڵام ئێستا ئەو شەڕڤانانەمان شەهید دەبن کە شەڕی داعشیان کرد و داعشیان تێکشکاند". . بەرپرسەکەی هەسەدە هۆشداری ئەوەشیدا "ئەگەر هێرشەکان بەردەوام بن و ئێمە ناتوانین ئەو چەکدارانەی داعش بپارێزین کە لەلای ئێمە زیندانین و یەکەمین کارمان پاراستنی هەرێمەکەی خۆمان دەبێت نەوەک پاراستنی چەکدارانی داعش". . ئەم هۆشدارییەی بەرپرسەکەی هەسەدە لە کاتیکدایە کە زیاتر لە 13 هەزار چەکداری داعش  کە زیاتر لە چوار هەزاریان بیانین لەلایەن شەڕڤانانی هەسەدە زینداین کە لە شەڕەکانی دێرەزوور و باغۆز دەستگیرکرابوون. .