گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوارەمین وڵاتە فرۆشتنی چەکی بە تورکیا ڕاگرت

ئەڵمانیا فڕۆشتنى چەکى بە تورکیا راگرت

2019.10.12 - 16:55
ئەڵمانیا فڕۆشتنى چەکى بە تورکیا راگرت
  ناس کورد – وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا بەفەرمی ڕاگرتنی فڕۆشتنى چەکی بە تورکیا راگەیاند بەهۆی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوای کوردستانەوە. . ئەمڕۆ (شەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2019)، هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا ڕایگەیاند "بەرلین بەشێوەیەکی فەرمی بڕیاری داوە فڕۆشتنی چەک بە تورکیا ڕابگرێت، ئەویش بەمەبەستی ئەوەی لە سوریا ئەو چەکانە بەکار نەهێنێت". . هایکۆ ماس ئاماژەی بەوە دا "لەمیانەی هێرشە سەربازییەکەی تورکیا بۆ سەر باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیارمان داوە بەهیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ تورکیادا نەکەین لەڕوی سەربازییەوە". . هاوکات ئێوارەی دوێنێ هەینی (11ی تشرینی یەکەمی 2019)، وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا ناردنی ژمارەیەک پێویستی سەربازی بۆ تورکیا هەڵپەسارد کە ئەو وڵاتە لە هۆڵەندای کڕی بوو. . هەروەها پێشتریش فینلەندا و نەرویج بریاری ڕاگرتنی فرۆشتنی چەکیاندا بە تورکیا. . ئەمەش لەکاتێکدایە کە لە ڕۆژی چوارشەممە 8ی تشرینی یەکەمی 2019ەوە سوپای تورکیا لەشکرکێشى  بۆ سەر خاکی ڕۆژئاوای کوردستان و باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستپێکردووە. .