گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزارەتى دارایی ڕونکردنەوە لەبارەى ڕاگرتنى موچەى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان دەدات

2019.10.12 - 14:30
وەزارەتى دارایی ڕونکردنەوە لەبارەى  ڕاگرتنى  موچەى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان دەدات
ناس کورد-   وه‌زاره‌تى دارایى عێراق و نوسینگه‌ى یاریده‌ده‌رى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ كاروبارى دارایى ڕه‌تیده‌كه‌نه‌وه‌، موچه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق بڕدرابێت یاخود ڕاگیرابێت، دواى ئەوەى پەرلەمان کارى ئەنجومەنەکانى هەڵپەسارد. . وه‌زاره‌تى دارایى عێراق له‌ڕاگه‌یه‌نراوێکدا ئاماژه‌ی بەوەكردووه‌، هه‌موو جۆره‌ هه‌واڵ و زانیاریه‌ك له‌نێو میدیا عێراقیه‌كاندا له‌سه‌ر بڕین و ڕاگرتنى موچه‌ى ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق ڕه‌تده‌كاته‌وه‌ و به‌ناڕاست وه‌سفى ده‌كات. . ئەوەش خراوەتەڕوو، له‌كۆبونه‌وه‌ى ڕۆژى سێ شه‌ممه‌ى 8ى ئه‌م مانگه‌ى په‌رله‌مانى عێراقدا ده‌نگ لەسەر ڕاگرتنى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نه‌كان دراوە. . دواى ڕاگرتنى كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌، ده‌نگۆى ئه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ كه‌ موچه‌ى ئەندامانى ئەنجومەنەکان بڕدراوه‌. . بڕیاره‌ 1ى نیسانى ساڵى 2020  پڕۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رجه‌م ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى عێراق جگه‌ له‌پارێزگاكانى هه‌رێم ئه‌نجامبدرێت.