گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا دەستبەسەرداگرتنی سەرێکانی ڕاگەیاند و هەسەدەش ڕەتیدەکاتەوە

2019.10.12 - 12:57
تورکیا دەستبەسەرداگرتنی سەرێکانی ڕاگەیاند و هەسەدەش ڕەتیدەکاتەوە
ناس کورد- وەزارەتى بەرگریی تورکیا دەستبەسەرداگرتنی ناوەندی شاری سەرێکانی ڕاگەیاند و هێزەکانى سوریای دیموکراتیش ڕەتیدەکاتەوە. . ئەمڕۆ شەممە، 12ی تشرینی یەکەمی 2019، وەزارەتى بەرگریی تورکیا ڕایگەیاند، "لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی (کانی ئاشتی)، سوپای تورکیا و سوپای نیشتمانی سوریا شارێ سەرێکانیان لە ڕۆژهەڵاتی فورات کۆنتڕۆڵکردووە." . لەلایەکی ترەوە، هێزەکانى سوریای دیموکرات زانیارییەکانى وەزارەتى بەرگریی تورکیایان ڕەتکردەوە و دەڵێن، "هێشتا شەڕ لە سەرێکانی بەردەوامە." . میدیاکانى ڕۆژئاوا ڕایانگەیاند، بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکان تورکیا و شەڕ و پێکدادان لە سەرێکانی بەردەوامە، هێزێکى زۆری هەسەدە لە ڕەقە و قامیشلۆوە ڕەوانەى ئەو شارە کراون."