گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ و ماکرۆن ڕێککەوتن

ماکرۆن داواى ڕاگرتنى بەپەلەى هێرشەکانى تورکیا دەکات

2019.10.12 - 08:30
ماکرۆن داواى ڕاگرتنى بەپەلەى هێرشەکانى تورکیا دەکات
ناس کورد- ئیمانوێل ماکرۆن و دۆناڵد ترەمپ ڕێککەوتن لەسەر بەردەوامیدان بە پەیوەندییەکانیان بۆ تاوتوێکردنى هێرشەکەى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان، ماکرۆنیش داواى ڕاگرتنى بەپەلەى هێرشەکە دەکات. . سەرۆکایەتى کۆمارى فەڕەنسا بڵاویکردەوە، ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەڕەنسا و دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەمریکا لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا، جەختیان کردووەتەوە لەسەر پێویستى ڕێگریکردن لە دەرکەوتنەوەى داعش لە ناوچەکە و پشتیوانیکردن لەو هێزانەى لەگەڵ هاوپەیمانان جەنگاون دژى داعش، لەگەڵ پاراستنى هاوڵاتییانى مەدەنى. . ئاماژە بەوەشکراوە، ماکرۆن جەختى لەسەر پێویستى ڕاگرتنى هێرشەکە لەزووترین کاتدا کردووەتەوە و ئاماژەى بەوەکردووە، فەڕەنسا و ئەمریکا نیگەرانن لەو بارەیەوە و لەهەماهەنگى نێوانیان بەردەوام دەبن لەچەند ڕۆژى داهاتوودا. . ئەمڕۆ هێرشى بەرفراوانى تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان پێینایە چوارەم ڕۆژییەوە، کە بەپێی خەمڵاندنى نەتەوەیەکگرتووەکان بەهۆیەوە نزیکەى 100 هەزار کەس ئاوارەبوون. . ڕۆژلا هەینى تورکیا بۆردومانەکانى بۆ سەر باکورى سوریا چڕکردەوە و ئەردۆغانیش داوایەکى ئەمریکاى بۆ ڕاگرتنى هێرشەکە ڕەتکردەوە.