گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پێنجوێن؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون

2019.10.11 - 23:16
پێنجوێن؛ لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا منداڵێک گیانی لەدەستدا و پێنج کەسیش برینداربوون
ناس کورد-   لە ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای پێنجوێن منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکە برینداربوون. . نەخۆشخانەی گشتی پێنجوێن لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، کاتژمێر 9:00ی ئەمشەو ڕوداوێکی هاتوچۆدا لە پێنجوێن ڕوویداوە و بەهۆیەوە منداڵێکی تەمەن یەک ساڵ و نیو گیانی لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون. . ئاماژە بەوەشکراوە، ڕووداوەکە لەسەر ڕێگای ناحیەی گەرمک - پێنجوێن لە نزیک پردی تاتان لە نیوان ئۆتۆمبێلێکی جۆری میک زەمینی و پیکابێکدا ڕویداوە. . بەپێی ئامارەکان، لە ماوەی هەفتەیەکدا تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانی پێنج کەس بە ڕوداوەکانی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە و زیاتر لە 35 کەسیش برینداربوون.