گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا هێزێکى تایبەتى ئەمریکاى لە نزیک کۆبانێ بۆردومانکرد

2019.10.11 - 23:00
تورکیا هێزێکى تایبەتى ئەمریکاى لە نزیک کۆبانێ بۆردومانکرد
ناس كورد- تورکیا ناوچەیەکى لەسنورى کۆبانێ بۆردومانکرد، کە بنکەى سەربازى هێزەکانى هاوپەیمانانى تێدایە و هێزێکى تایبەتى ئەمریکاى تێدا جێگیرە. . بەپێی ئاژانسى هاوار نیوز، بۆردمانەکە بۆ سەر گردى مشتەنور بووە لە کۆبانێ، کە بنکەى سەربازى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعشى لێیە. . هەروەها بەپێی پێگەى نیوزویکى ئەمریکى، بۆردومانەکە سەخت بووە بەو هۆیەشەوە سەربازە تایبەتەکانى ئەمریکا لەو شوێنە هەڵهاتوون تا گیانیان نەکەوێتە مەترسییەوە. . لەبارەى زیانى بۆردومانەکەوە، بەرپرسێکى ئەمریکى بە ئاژانسى ڕۆیتەرزى ڕاگەیاندووە، هیچ سەربازێک بەهۆى بۆردومانەکەوە بریندار نەبووە. . بۆردومانەکە دواى چەند کاتژمێرێک هات لە قسەکانى وەزیرى بەرگرى ئەمریکا کە ڕایگەیاندبوو، ئەمریکا جەخت لەسەر پاراستنى سەربازەکانى دەکاتەوە لە باکورى سوریا. . هەروەها پێشتر پنتاگۆن هۆشداریدابووە ئەنقەرە لەوەى جموجۆڵەکانى لە باکورى سوریا زیان بە هێزەکانى ئەمریکا نەگەیەنێت کە لەو ناوچەیە جێگیرن.