گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تورکیا هەشت گوندى داگیرکردووە

فەرماندەى گشتى هەسەدە باس لە ڕێککەوتنى نهێنى ئەمریکا و تورکیا دەکات

2019.10.11 - 22:28
فەرماندەى گشتى هەسەدە باس لە  ڕێککەوتنى نهێنى  ئەمریکا و تورکیا دەکات
ناس کورد- فەرماندەى گشتى هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) ڕایگەیاند، تا ئێستا تورکیا "هەشت گوندى داگیرکردووە"، ڕێگەپێدانى ئەمریکاش بە بەکارهێنانى ئاسمانى ناوچەکە لەلایەن تورکیاوە دەریدەخات کە "ڕێککەوتنى نهێنى" لەنێوانیاندایە. . بەپێی کەناڵى عەرەبییە، مەزڵوم عەبدى ئاماژەى بەوەکردووە، لەدواى هێرشەکانى تورکیاوە، پاسەوانیکردنى دەستگیرکراوانى داعش چیتر کارى لەپێشینەیان نییە و بەهۆى بۆردومانى تورکیاوە پێنج زیندانى داعش لەیەکێک لە زیندانەکان هەڵهاتوون. . وتیشى "مەرجمان بۆ ئەنجامدانى دانوستان لەگەڵ تورکیا وەستاندنى هێرشەکانە". . جەختیشیکردوەتەوە، کاروانە سەربازییەکەى ئەمریکا بەرەو گرێ سپى نەڕۆیشتووە، بەڵکو بۆ پاراستنى ئاسایشى سنورى ڕۆژهەڵاتى عەین عیسا بووە. . بەوتەى مەزڵوم عەبدى، ڕێگەدانى ئەمریکا بە تورکیا بۆ بەکارهێنانى ئاسمانى باکورى سوریا دەریدەخات کە "ڕێککەوتنى نهێنى" لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدایە. . ئەوەشى خستووەتەڕوو، تورکیا ئەو بنکە سەربازییانەى ئەمریکاى بە ئامانج گرتووە کە هێزەکانى ئەمریکا پێشتر تییدا بوون و دواتر بەجێیان هێشتووە. جگە لە هێرشەکانى تورکیاش، هێزەکانى هەسەدە ڕووبەڕووى هێرشى گروپە چەکدارییەکانى سەر بە ئێران بوونەتەوە لە باشورى دێرەزور. . ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە.