گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەمریکا هەڕەشەى سزادانى تورکیا دەکات

ئەردۆغان داواکەى پنتاگۆن بۆ ڕاگرتنى هێرشەکان ڕەتدەکاتەوە

2019.10.11 - 21:09
ئەردۆغان داواکەى پنتاگۆن بۆ ڕاگرتنى هێرشەکان ڕەتدەکاتەوە
ناس کورد-   ئەمریکا هەڕەشەى سزادانى ئابورى تورکیا دەکات، ئەردۆغانیش ڕایگەیاند، هێرشەکانیان بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ڕاناگرن، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ ئەمریکا کە داواى ڕاگرتنى هێرشەکانى کردبوو. . ستیڤن منوچین وەزیرى گەنجینەى ئەمریکا لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "ئەگەر پێویست بکات دەتوانین سزا بەسەر تورکیادا بسەپێنین، ترەمپ بەرپرسانى ئەمریکاى ڕاسپاردووە ڕەشنوسێک ئامادەبکەن بۆ سزادانى تورکیا". . .وتیشى "دەتوانین ئابورى تورکیا داتەپێنین، ئەگەر پێویست بکات". . لاى خۆیەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆمارى تورکیا لە وتەیەکدا ئاماژەى بەوەکرد، بوونى ئەوان لە سوریا بۆ دابەشکردنى خاکى ئەو وڵاتە نییە و ئۆپراسیۆنەکەیان ڕاناگرن. . لێدوانەکەى ئەردۆغان دواى داواکەى مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا هات لە تورکیا بۆ ڕاگرتنى هێرشەکانى. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پنتاگۆن، مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە وەزیرى بەرگرى تورکیاى ڕاگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى تورکیا هەڕەشە بۆ سەر شەڕى دژى داعش دروستدەکات. . باسى لەوەشکردووە، ئەو ئۆپراسیۆنە، تورکیا دەخاتە بەردەم سەپاندنى سزاى نوێوە. . ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە. . دوێنێ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، سێ بژاردەیان لەبەردەستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکەى تورکیا کە پێکهاتوون لە ناردنى هێز، سەپاندنى سزاى دارایی بەسەر تورکیا، نێوەندگیریکردن لەنێوان تورکیا و کوردەکان. . هێرشەکەى تورکیا دواى چەند ڕۆژێک هات لە دەرکردنى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.