گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

شەوێکى تایبەت بۆ ڕۆناڵدۆ...گۆڵێکى بەسە بۆ گەیشتن بە ژمارەیەکی خەیاڵی

2019.10.11 - 18:18
شەوێکى تایبەت بۆ ڕۆناڵدۆ...گۆڵێکى بەسە بۆ گەیشتن بە ژمارەیەکی خەیاڵی
ناس کورد-   کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پرتوگالی و یانەی یۆڤانتۆس لەبەردەم تۆمارکردنی ژمارەیەکی گەورەدایە و بەتەنها تۆمارکردنی گۆڵێک ئەو ژمارەیە تۆمار دەکات. . ئەمشەو شەوێکی تایبەت دەبێت بۆ ڕۆناڵدۆ، بەهۆی ئەوەی لە ئەگەری تۆمارکردنی تەنها یەک گۆڵدا لە یاریی نێوان وڵاتەکەى و لۆکسەمبۆرگدا، کۆی گۆڵەکانی لە ژیانی وەرزیشی خۆیدا دەکات بە 700 گۆڵ، کە ئەوەش ژمارەیەکی گەورەیە و کەم یاریزانی تۆپی پێ، گەیشتون بەو ژمارەیە. . ڕۆناڵدۆ، کە ئێستا تەمەنی 34 ساڵە و خاوەنی 699 گۆڵە لە کاروانی وەرزشیدا، دووەم گۆڵکاری مێژویی هەڵبژاردەکانە لەدوای عەلی دائی، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی ئێران، بە تۆمارکردنی 17 گۆڵی دیکە بۆ وڵاتەکەی ژمارە پێوانەییەکەی دائی دەشکێنێت، بەو پێیەى ڕۆناڵدۆ 93 گۆڵی هەیە و ئەستێرەکەی پێشووی ئێرانیش خاوەنی 109 گۆڵە. . ئەستێرە پرتوگالییەکە زۆرترینی گۆڵەکانی بۆ ڕیاڵ مەدرید تۆمارکردووە، بەشێوەیەک لەو 699 گۆڵە 451 گۆڵی بۆ یانەی شاهانە تۆمارکردووە و ناوی خۆی خستووەتە مێژووی یانەکەوە.