گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڕەشەى سەپاندنى سزا دەکات

ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات کۆتایی بە هێرشەکەى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان بهێنێت

2019.10.11 - 16:57
ئەمریکا داوا لە تورکیا دەکات کۆتایی بە هێرشەکەى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان بهێنێت
ناس کورد-   وەزیرى بەرگرى ئەمریکا داواى لە تورکیا کرد کۆتایی بە هێرشە سەربازییەکانیان بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان بهێنن. . بەپێی ڕاگەیەنراوێکى پنتاگۆن، مارک ئیسپەر وەزیرى بەرگرى ئەمریکا لەپەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا بە وەزیرى بەرگرى تورکیاى ڕاگەیاندووە، ئۆپراسیۆنە سەربازییەکەى تورکیا هەڕەشە بۆ سەر شەڕى دژى داعش دروستدەکات. . باسى لەوەشکردووە، ئەو ئۆپراسیۆنە، تورکیا دەخاتە بەردەم سەپاندنى سزاى نوێوە. . ماوەى سێ ڕۆژە سوپاى تورکیا هێرشێکى بەرفراوانى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هێزەکانى هەسەدەش رووبەڕووى بوونەتەوە، تا ئێستاش شەڕ و پێکدادانى سەخت بەردەوامە. . دوێنێ پێنجشەممە دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو، سێ بژاردەیان لەبەردەستە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ هێرشەکەى تورکیا کە پێکهاتوون لە ناردنى هێز، سەپاندنى سزاى دارایی بەسەر تورکیا، نێوەندگیریکردن لەنێوان تورکیا و کوردەکان. . هێرشەکەى تورکیا دواى چەند ڕۆژێک هات لە دەرکردنى بڕیارى کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لە سوریا لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە.