گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ هاوڵاتی شەهیدبوون

وێنە و ڤیدیۆ..تورکیا بۆردومانی قامیشلۆ دەکات و تەقینەوەیەکی گەورەش ڕوویدا

2019.10.11 - 16:35
وێنە و ڤیدیۆ..تورکیا بۆردومانی قامیشلۆ دەکات و تەقینەوەیەکی گەورەش ڕوویدا
ناس کورد-   دوای دەستپێکردنی بۆردومانەکانی تورکیا بۆ سەر شاری قامیشلۆ، تەقینەوەیەکی گەورە لەو شارە ڕوویدا. .   .ئاسایشى باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەهۆى تەقینەوەکەوە کەلەشەقامى مونیر حەبیب لەناوەڕاستى قامیشلۆ ڕوویداوە، سێ هاوڵاتی شەهیدبوون و حەوتى دیکەش برینداربوون. . ئاماژەى بەوەشکردووە، لەگەڵ زیادبوونى هێرشەکانى تورکیا، داعش جموجۆڵەکانى زیادکردووە و هەوڵدەدات سود لەو ڕەوشە وەربگرێت بۆ ئەنجامدانى هێرش. . دواى تەقینەوەکە ڕێکخراوى داعش بەرپرسیارێتى لە ئەنجامدانى تەقینەوەکە ڕاگەیاند. ئەمە لەکاتێکدایە تۆپبارانەکانی سوپای تورکیا بۆسەر ناوچە جیاوازەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بەردەوامە و چەندین شەهید و برینداری لێکەوتووەتەوە، هەسەدەش بە بەردەوامی وەڵامی ئەو هێرشانە دەداتەوە. . بەگوێرەی دوا ئاماری هەسەدە کە ئەمڕۆ بڵاویانکردەوە، لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا نزیكه‌ى 300 چەکدارى سەربە سوپاى تورکیا و گروپە چەکدارەکانى سەر بەو وڵاتە کوژراون. https://www.youtube.com/watch?v=JKMrcI_ElKU