گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆست: سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا سته‌مكارێكى وه‌ك ئه‌ردۆگانیان گه‌وره‌كرد

2019.10.11 - 13:34
ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆست: سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى ئه‌وروپا سته‌مكارێكى وه‌ك ئه‌ردۆگانیان گه‌وره‌كرد
ناس کورد- ڕۆژنامه‌ى نیویۆرك پۆستى ئه‌مریكیى له‌ وتارێكیدا ڕه‌خنه‌ى توند له ‌سه‌ركرده‌ى وڵاتانى ئه‌ندامانى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گرێت و ده‌ڵیت، تا ئه‌ردۆگان سنوره‌كان بپارێزێت به‌ڕوى په‌نابه‌راندا سه‌ركرده‌كانى ئه‌و یه‌كێتییه‌ به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى سوكایه‌تى ده‌بنه‌وه‌. , ڕۆژنامه‌كه‌ نوسیویشیه‌تى: "شه‌رمه‌ بۆ سته‌مكارێكى وه‌ک ئه‌ردۆگان جارێكى تر په‌نابه‌ران وه‌كو كارتێك به‌كارده‌هێنیت، هه‌ره‌وه‌ها شه‌رمیشه‌ بۆ سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا مه‌رجى سته‌مكارێكى وه‌ك ئه‌ردۆگانیان له‌و باره‌وه‌ قه‌بوڵكرد". , ئەو وتارەى نیویۆرک پۆست لەلایەن دەستەى نوسەرانى ڕۆژنامەکەوە نوسراوە، ڕه‌خنە له‌ وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌گرێت و ده‌ڵێت، له‌برى ئه‌وه‌ى سنوره‌كانى خۆیان تۆكمه‌ بكه‌ن، به ‌به‌رتیل پێدان ئه‌ردۆگانیان گه‌وره‌ كرد بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگه‌ له‌ په‌نابه‌ران بگرێت. , ڕۆژنامه‌كه‌ باسى له‌وه‌ش كردووه،‌ کەچى ئێستاش زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌ندامى یه‌كێتى ئه‌وروپا ڕه‌خنه‌ له‌ ئه‌ردۆگان ده‌گرن و له‌شكركێشییه‌كانى بۆ سه‌ر باكورى سوریا ئیدانه‌ ده‌كه‌ن، داواى ڕاگرتنى لێ ده‌كه‌ن. , لە وتارەکەدا ئه‌وه‌ش خراوەتەڕو، تا ئه‌ردۆگان  به‌ته‌نها خۆى چاودێرى سنوره‌كان بكات، سه‌ركرده‌كانى ئه‌وروپا به‌رده‌وام له‌لایه‌ن ئه‌ردۆگانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى سوكایه‌تى ده‌بنه‌وه‌. , ,