گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێڕاى ئەوەى لە زەوى و ئاسمانەوە موشەکیان بەسەردا دەبارێندرێت هەسەدە لە بەرگریکردن بەردەوامە

2019.10.11 - 12:51
وێڕاى ئەوەى لە زەوى و ئاسمانەوە موشەکیان بەسەردا دەبارێندرێت هەسەدە لە بەرگریکردن بەردەوامە
ناس کورد- ئاژانسى هاوارنیوز بڵاوى كرده‌وه‌، به‌هۆى بۆمبارانكردنى سوپاى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر گوندێكى سه‌ربه ‌حه‌سه‌كه‌ كه‌ شەش كیلۆمه‌تر له‌ ناوچه‌ى توربه‌ سپییه‌وه‌ دووره،‌ كه‌نیسه‌یه‌كى مه‌سیحییه‌كان زیانى به‌ركه‌وتوه‌ و به‌شێك له‌ بیناكه‌ ڕوخاوه‌ و وێرانبوه‌. , له ‌ساڵانى ڕابردووشدا كه‌نیسه‌كه‌ى ناوچه‌ى توربه‌ سپی‌ چه‌ندجارێك به‌هۆى بۆمبارانكردنى سوپاى توركیاوه‌ زیانى به‌ركه‌وتوه‌ و به‌هه‌مان شێوه‌ش به‌شێك له‌بیناكه‌ى ڕوخاوه‌. , ئاژانسه‌كه‌ له‌باره‌ى شه‌ڕ و پێكداداناكانه‌وه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكردووه‌، له ‌گه‌ڕه‌كى پیشه‌سازى لە سەرێ کانى شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانى نێوان میلیشیاكانى سه‌ر به‌ توركیا و هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ به‌رده‌وامه‌ و میلیشیا چه‌كداره‌كانیش ده‌یان كوژراویان هه‌یه‌. , باسلەوەشکراوە، به‌هۆى بۆمبارانه‌كانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ هاوڵاتییه‌كى ته‌مه‌ن 60 ساڵان له‌ گوندى مه‌تینى سه‌ر به‌كۆبانی شه‌هید بوه‌. , هەسەدەش ڕایگەیاندووە، وەڵامى ئەو بنکە سەربازییانە دەداتەوە و دەیانکاتە ئامانج کە لێوەى تورکیا کۆبانى و شارەکانى دیکە بۆمباران دەکات. , ,