گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

پاش نزیکەى 40 ساڵ کچە هاندەرە ئێرانییەکان بە یاریگاکان شادبوونەوە و هەڵبژاردەکەیان 14-0 سەرکەوت

2019.10.11 - 10:54
پاش نزیکەى 40 ساڵ کچە هاندەرە ئێرانییەکان بە یاریگاکان شادبوونەوە و هەڵبژاردەکەیان 14-0 سەرکەوت
ناس کورد- پاش ئەوەى حکومەتى ئێران ڕێگاى دا کچانى ئێرانى بتوانن وەک هاندەر بچنە یاریگاکانەوە، هەڵبژاردەى ئێران بە ئامادەبوونى کچە هاندەرەکانى توانى بە 14-0 لە کەمبۆدیا بباتەوە. , یارییەکانى پاڵاوتنەکانى مۆندیال دەستیان پێکردووە، لە نێو یاریگاى ئازادى لە ئێران هەڵبژارەى ئێران و کەمبۆدیا ڕوبەڕوى یەک بوونەوە. , لەساڵى 1981وە ئێران بڕیارى ئەوەى داوە کە ڕەگەزى مێ بۆى نییە بچێتە نێو یاریگاکان و وەک هاندەر ئامادە بێت، بەبیانوى ئەوەى تێکەڵبوونێکى ناشەرعییە، بەڵام بە فشارى یەکێتى تۆپى پێی جیهانى ئێران ئەو بڕیارەى هەڵوەشاندەوە.   , دوێنێ لە یارى نێوان ئێران و کەمبۆدیا وێڕاى ئەوەى یاریگاکە شوێنى 80 هەزار هاندەرى تێدا دەبێتەوە، بەڵام ڕێگا درا بەوەى تەنها چوار هەزار تکت بدرێت بە کچانى هاندەر، ئەوەش بە دیاریکردنى شوێنێکى تایبەت بۆیان و گەمارۆدانیان لەلایەن پۆلیسی چالاکییە کۆمەڵایەتییەکان. , بە ئامادەبوونى کچانى دەموچاو نەحشێرندارو بە ئاڵاى ئێران، هەڵبژاردەى ئێران توانى هەر لە پێنج خولەکى سەرەتادا گۆڵى پێشکەوتن تۆمار بکات و یارییەکەش بە 14 گۆڵى بێبەرامبەر بباتەوە.   , ,