گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەقینەوەى کەشتییە ئێرانییەکە نرخى نەوتى بەرزکردەوە

2019.10.11 - 10:37
تەقینەوەى کەشتییە ئێرانییەکە نرخى نەوتى بەرزکردەوە
ناس نیوز- پاش تەقینەوەکەى کەشتییە ئێرانییەکە، نەوت بەڕێژەیەکى بەرچاو بەرزبوونەوەى بەخۆیەوە بینى. , بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى ڕۆیتەرز، نرخى نەوت بەڕێژەى 2% بەرزبوەتەوە، ئەوەش پاش ئەوەى ئاژانسە هەواڵییەکانى ئێران باسیان لەوەکرد، نەوتگوێزەرەوەیەکى وڵاتى ئێران بە دوو موشەک کراوەتە ئامانج لە دەریاى سور لەنزیک سعودیە، بۆیە ئەگەرى وەستانى ئاڵوگۆڕى نەوت لەو ڕێڕەوەوە هەیە. , بەگوێرەى تەلەفزیۆنى فەرمى حکومەتى ئێران، ئەو کەشتییە نەوت هەڵگرە ناوى سنوبایە و سەربە کۆمپانیاى نەوتى نیشتیمانى ئێرانە. , ئاماژەى بەوشکردووە، ئەو کەشتییە کراوەتە ئامانج لەکاتى تێپەڕینى بە نزیک بەندەرى جەدەى سعودیە، کە زیان بە کەشتییەکە گەیشتوە و نەوتەکەى ڕژاوەتە دەریاى سورەوە. , لەلایەکى ترەوە ئاژانسى هەواڵى نورى ئێرانى ئەوەى خستوەتەڕو، ستاف و کەشتیوانانى سەر کەشتییەکە سەلامەتن و بارودۆخەکە لەژێر کۆنتڕۆڵدایە. , بەرەبەیانى ئەمڕۆ نرخى یەک بەرمیل نەوتى خاوى برێنت بەڕێژەى 2.3% بەرزبوەوە، نرخى یەک بەرمیل گەیشتە 60.46 دۆلار. , ,