گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: هەسەدە گوندێکى ئازادکردووەتەوە و شەش چەکدارى سەر بە تورکیاش کوژراون

2019.10.11 - 09:47
ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: هەسەدە گوندێکى ئازادکردووەتەوە و شەش چەکدارى سەر بە تورکیاش کوژراون
ناس کورد- ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ ئاشکرایدەکات، هەسەدە توانیویەتى گوندێکى گرێ سپی کۆنتڕۆڵ بکاتەوە و لەو هێرشەشدا شەش چەکدارى گروپەکانى سەر بە سوپاى تورکیایان کوشتوە. , لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ دەڵێت، شەڕى نێوان هەسەدە و سوپاى تورکیا و گروپەکانى بەردەوامییان هەیە، گۆڕەپانى شەڕەکەش سنورەکانى ناوچەى گرێ سپى و سەرێ کانین. , ڕوانگەى سورى ئاماژەى ئەوەشى ئاشکراکردووە: "هەسەدە توانیویەتى گوندى یابیسە لە ناوچەى گرێ سپى ئازاد بکاتەوە و لەو هێرشەشیدا شەش چەکدارى هێزەکانى سەر بە سوپاى تورکیاى کوشتوە". , ئەوەشخراوەتەڕو، تورکیا بۆردوومانى قامیشلۆى کردووە، هەندێک برینداریش لەنێو خەڵکى سڤیل و هێزەکانى ناوچەکە هەن. , بەگوێرەى ئەو زانیاریانەى ەستى ڕوانگەکە کەوتوون، لەکاتى داگیرکردنى چەند گوندێک لەلایەن گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا، توندووتیژى بەرامبەر خەڵکى گوندەکە کراوە و تەنانەت کەلوپەلى ماڵەکانیان دزیون. , لەبارەى ژمارەى قوربانیان بەگوێرەى ڕاپۆرتەکەى ڕوانگەى سورى بۆ مافەکانى مرۆڤ: "بەهۆى بردوومانەکانى تورکیاوە تا ئێستا 10 هاوڵاتى سڤیل شەهید بوون، کە منداڵیشیان تێدایە". , ,