گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوور نیه‌ به‌هۆى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستییه‌وه‌ بوبێت

كه‌شتییه‌كى نه‌وتهه‌ڵگرى ئێران له ‌ده‌ریاى سور له‌نزیك به‌نده‌رى جه‌ده‌ى سعودیه‌ ته‌قییه‌وه‌

2019.10.11 - 09:00
كه‌شتییه‌كى نه‌وتهه‌ڵگرى ئێران له ‌ده‌ریاى سور له‌نزیك به‌نده‌رى جه‌ده‌ى سعودیه‌ ته‌قییه‌وه‌
ناس کورد- کەشتییەکى نەوتهەڵگرى ئێرانى لە ئاوەکانى دەریاى سور نزیک لە بەندەرێکى سعودیە تەقییەوە و زیانى زۆرى پێگەیشتوە، شارەزایانى سەر کەشتییەکەش بەدوورى نازانن کە کردەوەیەکى "تیرۆریست"ى بوبێت. , میدیاکانى ئێران بڵاویانكرده‌وه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى 11ى ئۆكتۆبه‌رى 2019، كه‌شتییه‌كى نه‌وتهه‌ڵگرى ئێرانى سه‌ربه ‌كۆمپانیاى نه‌وتى نیشتیمانى ئه‌و وڵاته‌، به‌دوورى 100 كیلۆمه‌تر له ‌به‌نده‌رى جه‌ده‌ى سعودیه‌وه‌ به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌یه‌كه‌وه‌ گڕى تێبه‌ر بووه‌ و به‌شێك له‌و نه‌وته‌ى كه‌ پێیبوه‌ ڕژاوه‌ته‌ نێو ده‌ریاى سوره‌وه‌. , به‌گوێره‌ى زانیارییەکانى خراونەتەڕو، دوو عه‌مبارى سه‌ره‌كى كه‌شتییه‌كه‌ گڕى تێپه‌ربوه‌ و زیانێكى زۆر به‌ر ئه‌و نه‌وته‌كه‌ كه‌وتوه‌ كه‌ هه‌ڵیگرتوه‌ و ویستویه‌تى بیگوازێته‌وه‌. , باسله‌وه‌ش كراوە، شاره‌زایانى ناو كه‌شتییه‌كه‌ له‌ئێستادا سه‌رقاڵى لێكۆڵینه‌وه‌ن له‌ هۆكارى ڕودانى ته‌قینه‌وه‌ى نێو كه‌شتییه‌كه‌ و ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه‌ش كردووه: "دوور نییه‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌ به‌هۆى كرده‌وه‌یه‌كى تیرۆریستییه‌وه‌ ڕویدابێت". , ,