گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دانیشتوانى عەفرین هۆشدارى دەدەن لەوەى تورکیا دەست بەسەر هەر ناوچەیەکدا بگرێت کوشتارگە ڕودەدات

2019.10.11 - 08:45
دانیشتوانى عەفرین هۆشدارى دەدەن لەوەى تورکیا دەست بەسەر هەر ناوچەیەکدا بگرێت  کوشتارگە  ڕودەدات
ناس کورد- خەڵکى عەفرین وەک شایەتحاڵێکى تاوانەکانى چەکدارانى سەر بە تورکیا هۆشدارى دەدەن لەوەى، تورکیا دەست بەسەر هەر ناوچەیەکدا بگرێت دەیکات بە "کوشتارگە". , پاش ئەوەى لە 18ى ئازارى ساڵى ڕابردوو تورکیا بەیارمەتى چەند گروپێکى توندڕەوى چەکدار دەستى بەسەر عەفریندا گرت و داگیرى کرد، لە ئێستادا هاوڵاتیانى ئەو شارە هۆشدارى دەدەن لەوەى تاوانە "قێزەونەکان"ى تورکیا لەو ناوچانە دووبارە ببنەوە کە بە نیازە دەستیان بەسەردا بگرێت. , ئۆپراسیۆنەکەى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامى هەیە و هەسەدە و شەڕڤانانیش بەردەوامن لە بەرگریکردن و لە چەند لایەکیشەوە شکستیان بە پێشڕەوییە زەمنینییەکانى تورکیا هێناوە. , بەگوێرەى هەواڵێکى ئاژانسى هاوارنیوز: "دانیشتوانى کانتۆنى عەفرین کە خۆیان شایەتحاڵى وەحشیگەرییەکانى تورکیا بوون، دەڵێن تورکیاى داگیرکار هێشتا لە بەکوشتارگەکردنى عەفرین بەردەوامە، گرنتیش نییە لە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا ئەو کارە قێزەونانە دووبارە نەکاتەوە". , ئەو ئاژانسە لەزمانى چەند دانیشتویەکى عەفرینەوە وێنەى تاوانەکانى تورکیاى لە شارەکەیان گواستوەتەوە، ئەوەش وەک هۆشدارییەک لە دووبارە نەبوونەوەى. , تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەکانى تورکیا بۆسەر ڕۆژئاواى کوردستان بەردەوامییان هەیە، وەک بەشێک لە میدیاکانى ناوچەکە خستویانەتەڕو، تورکیا سەنتەرى شارەکان و خەڵکى سڤیل دەکاتە ئامانج. , لەبەرامبەر هەواڵى پێشڕەوییەکانى تورکیا کە میدیا تورکییەکان باسیان لێوەکردووە، شەوى ڕابردوو مستەفا بالى، وتەبێژی ھەسەدە ڕایگەیاند: "تاکو ئێستا شەڕی کۆڵان بە کۆڵان لە سەری کانێ ڕووینەداوە، ھەندێک جار چەکدارەکانیان دزە ئەکەن، بەڵام مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین، ئێمە ناھێڵین سوپای تورکیا و گروپە ئیسلامییەکان بە ئاسانی پێشڕەوی بکەن، ئەوان ھەندێک شوێن بەو ئاسانییە ناگرن کە ھەندێک کەس پێشبینی ئەکەن". , ,