گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قەڵادزێ؛ پیاوێک بە بەنزین خۆى سوتاند

2019.10.10 - 21:57
قەڵادزێ؛ پیاوێک بە بەنزین خۆى سوتاند
ناس کورد- بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین راگەیەندراوێکى لەبارەى خۆسوتاندنى هاووڵاتییەکى شارى قەڵادزێ بڵاوکردەوە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "دۆسیەى لێکۆڵینەوەى بۆ کراوەتەوە". . لە راگەیەندراوەکەى بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین، ئاماژە بەوە کراوە، کاتژمێر 7:30 خولەکی ئەمشەو هاووڵاتیەک بەناوی ( هـ . ق . ر ) لەدایکبووی ساڵی 1990 پیشەی کاسب، دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی لە ماڵی خۆیدا بە بەنزین خۆی سوتاند". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە،  بە وتەی کەسوکاری باری دەرونی ناجێگیر بووە. . راگەیەندراوەکە روونیدەکاتەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتی پزیشکی ڕێژەی سوتاویەکەی سەروی 60%، دوای چارەسەری سەرەتایی بەهۆی سەختی برینەکەی بەڕێکرا بۆ سلێمانی. . بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى راپەڕین لە راگەیەندراوەکەیدا روونیدەکاتەوە، مەلەفی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە. .