گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

روانگەى سوری: شەڕێکى سەخت لەنێوان میلیشیاکانى سەر بە تورکیا و هەسەدە لەئارادایە

2019.10.10 - 19:30
روانگەى سوری: شەڕێکى سەخت لەنێوان میلیشیاکانى سەر بە تورکیا و هەسەدە لەئارادایە
ناس کورد- ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، رایگەیاند "به‌پاڵپشتى هێرشى ئاسمانى فڕۆكه‌كانى توركیا چه‌كدارانى میلشیاکانى سه‌ر به تورکیا له‌ناوچه‌ى حه‌سه‌كه‌ و گرێ سپى شه‌ڕى سه‌خت به‌رده‌وامه‌ و چه‌ندین شه‌ڕڤانى هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ش شه‌هید بوون. . ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ لە راگەیەندراوەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات "چه‌كدارانى‌ میلیشیاكانى سه‌ر به تورکیا سەر لەئێوارەى ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه)‌،له‌ سێ قۆڵه‌وه‌ هێرشیان كردووه‌ته‌ سه‌ر ناوچه‌ى حه‌سه‌كه‌ له‌ڕۆژئاواى كوردستان و شه‌ڕێكى سه‌خت له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ له‌و ناوچه‌یه‌ به‌رده‌وامه"‌. . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، قۆڵێكیان له‌ سه‌رێكانیه‌وه‌ ده‌ستى پێكردووه‌ و قۆڵى دووه‌میان له‌ده‌رباسیه‌ و قۆڵى سێهه‌میشیان له‌حه‌سه‌كه‌وه‌یه‌، له‌ئاسمانیشه‌وه‌ فڕۆكه‌كانى توركیا به‌چڕى بۆردومانى ناوچه‌كه‌ ده‌كات و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆى شه‌هیدبوونى چه‌ند شەڕڤانێکى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات. . ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه‌، به‌هۆى بۆردومانه‌كانى فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ به‌تایبه‌ت له‌ناوچه‌ى پیشه‌سازى له‌حه‌سه‌كه‌ سه‌ره‌ڕاى كوژراوه‌كان چه‌ندین بریندار له‌ هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ هه‌یه‌، و چه‌كدارانى‌ میلیشیاكانى سه‌ر به تورکیاش توانیویانه‌ ڕێگه‌ى هاتووچۆى نێوان حه‌سه‌كه‌ و ده‌رباسیه‌ بپچڕێنن. . ڕوانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ روونیکردۆتەوە‌، له‌قۆڵى قامشلۆ‌وه‌ و به‌هۆى بۆمبارانكردنى ناوچه‌كه‌وه‌ دوو منداڵ شەهید بوون و هاوڵاتیه‌كى تریش بریندار بووه‌. . به‌گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ڕوانگەکە، گه‌ڕە‌كى هیلالیه‌ له‌ڕۆژئاواى شارى قامشلو به‌خه‌ستى له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانى توركیاوه‌ هێرشى کراوەتە سەر و له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ده‌وروبه‌رى گرێ سپیش له‌نێوان هێزه‌كانى هه‌سه‌ده‌ و میلیشیاكانى سه‌ر به تورکیا شەڕ  به‌رده‌وامه‌. .