گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

‎کۆمەڵى ئیسلامى: گەلی کورد لە رۆژئاواى کوردستان دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و زیاتر پشت بە خودا ببەستێت

2019.10.10 - 18:10
‎کۆمەڵى ئیسلامى: گەلی کورد لە رۆژئاواى کوردستان دەبێت پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و زیاتر پشت بە خودا ببەستێت
ناس کورد- ئەنجوومەنى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستان، راگەیەندراوێکى لەبارەى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان بڵاوکردەوە و تیایدا داوا دەکات گەلى کورد لە رۆژئاواى کوردستان پەند لە ڕابردوو وەربگرێت و زیاتر پشت بە خودا ببەستێت. . لە راگەیەندراوەکەى ئەنجوومەنى سیاسى کۆمەڵى ئیسلامى کوردستاندا ئاماژە بەوە کراوە "هەموو  سنوربەزاندنێکی وڵاتێک بۆ نێو ولاتێکی دیکە ئیدانە دەکەین و بە پێچەوانەی یاسا و عورفە نێودەوڵەتییەکانی دەزانین، گەرچی لەم ساڵانەی دواییدا سوریا بووەتە گۆڕەپانی ململانێی هێز و وڵاتە هەرێمی و نێدەوڵەتییەکان". . بەگوێرەى راگەیەندراوەکە، ئەنجوومەنى سیاسى کۆمەڵ بە مافى گەلى کوردى دەزانێت لە ناوچە و خاکی خۆیدا سەربەست و ئازاد بێت و خاوەنی ئیدارە و ئیرادەی خۆی بێت، ئاماژە بەوەش دەکات " بەڵام دەبێت پەندیش لە ڕابردوو وەربگرێت و زیاتر پشت بە خودا ببەستێت و لەسەر پێی خۆی بوەستێت و پلان و ئەجێندای ‌وڵاتانی زلهێز جێبەجێ نەکات و دواتریش پشتی لێ بکرێت". . بەپێویستیشدەزانێت "بڕیار بەدەستانی ڕۆژئاوای کوردستان وریابن و بیانوو بەدەست هیچ هێز و وڵاتێکەوە نەدەن تا هێرشیان بکرێتە سەر و وەک مەترسی سەیربکرێن". . ئەوەش روونکراوەتەوە، پێمان وایە بەکارهێنانی هێز بەدرێژایی مێژوو چارەسەری کێشەی کورد و وڵاتانی دیکەی نەکردووە و تاکە ڕێگای راست بۆ هەردوولا لە گفتوگۆ و چارەسەری ئاشتیانە دەبینینەوە، لەم سۆنگەیەوە داوای وەستاندنی بەپەلەی شەڕ و پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەکەین. .