گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نێچیرڤان بارزانى: بۆ راگرتنى شەڕ له‌هه‌وڵى نێوه‌ندگیرى به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ توركیادا

2019.10.10 - 17:34
نێچیرڤان بارزانى: بۆ راگرتنى شەڕ له‌هه‌وڵى نێوه‌ندگیرى به‌رده‌وامداین له‌گه‌ڵ توركیادا
  ناس کورد-   نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند "له‌سه‌ره‌تاوه‌ چاودێرى دۆخه‌كه‌ ده‌كەین و نیگه‌رانین له‌ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر سوریا كه‌ گروپه‌ توندڕە‌وه‌كانى تێدا به‌شدارن". . لەمیانەى بڵاوکردنەوەى‌ پۆستێك لەهه‌ژماره‌كه‌ى خۆیدا لە فه‌یسبوك، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، ئاماژەى بەوە کرد "ئێمە کە لە هەرێمی كوردستان و عێراق قوربانییەكی زۆرمان بۆ تێكشكاندنی تیرۆر داوە و مەینەتییەکانى شەڕمان بینیوە، زۆر بە نیگەرانى و هەستیارییەوە لە ئاڵۆزبوونی دۆخەكە و تێکچوونى ئاسایش و نەمانى سەقامگیرى دەڕوانین کە دەرەنجامى چاوەڕواننەکراو و مەترسیدارى بۆ ناوچەکە و جیهان لێ دەکەوێـتەوە". . نێچرڤان بارزانى باسى له‌وه‌ش كرد‌،لەپێناو ڕاگرتنی شەڕ و دروستكردنی ئارامیدا، لەهەوڵى بەردەوامدان و بۆ هەموو نێوەندگیری و هاوكارییەك ئامادەن. . سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان داواشى  لە کۆمەڵگەى نێودەوڵەتى و ئەنجومەنى ئاسایش كردووه‌، چارەسەرێکى دادپەروەرانە بۆ ئایندەى سووریا بدۆزنه‌وه‌ كه‌مافى هەموو پێکهاتەکانى تیادا پارێزراو بێت و ڕێگەچارەى سیاسى بگیرێته‌به‌ر و ڕێگە نەدرێت خەڵکى سڤیل دەربەدەر و ئاوارە ببن. .