گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: لەبارەى دۆخى سوریا لەگەڵ تورکیا و کوردەکان قسە دەکەم

2019.10.10 - 16:49
ترەمپ: لەبارەى دۆخى سوریا لەگەڵ تورکیا و کوردەکان قسە دەکەم
  ناس کورد- دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا رایگەیاند "لەبارەى دۆخى سوریاوە لەگەڵ تورکیا و کوردەکان قسەدەکات. . دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکا لەمیانەى بڵاوکردنەوەى تویتێکدا لە هەژمارى خۆى لە تویتەر رایگەیاند "تورکیا ماوەیەکى زۆرە پلان بۆ هێرشکردنە سەر کوردەکان دادەڕێژیت. . لە بەشێکى ترى تویتەکەیدا ترەمپ هۆشدارى دایە تورکیا کە ئەگەر رێز لە بنەماکانى گەمەکە نەگرێت لە سوریا، رووبەڕووى سزایەکى زۆرى ئابورى دەبێتەوە و ئەو کات لە ڕووى مادییەوە زیانێکى زۆر دەکات. . سەرۆکى ئەمریکا جەختى لەسەر ئەوە کردەوە، هیچ سەربازێکى ئەمریکى لە شوێنى ناوچەى لەشکرکێشییەکەى تورکیا نییە و هەوڵ دەدات کۆتایى بەو شەڕە بهێنێت کە لەو ناوچەیەدا هەیە. . ئاماژەى بەوەش کرد، لەبارەى دۆخى سوریاوە لەگەڵ تورکیا و کوردەکان گفتوگۆ دەکات و لەنزیکەوە چاودێرى دۆخەکە دەکات. . .