گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سلێمانی؛ دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا نوێژی هەینی لە پارکی ئازادی ئەنجامدەدرێت

2019.10.10 - 16:34
سلێمانی؛ دژی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوا نوێژی هەینی لە پارکی ئازادی ئەنجامدەدرێت
  ناس کورد- شەهرام عەزیز دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بڕیارە سبەینێ نوێژی هەینی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی ئەنجامبدرێت و "سەرکۆنەی" ئەو هێرشانە بکرێت. . سامان سەنگاوی، مامۆستای ئاینی بە ناس کوردی ڕاگەیاند :"وەک مامۆستایەکی ئاینی بڕیارمداوە بە ئامادەبوونی هاووڵاتیان سبەینێ نوێژی هەینی لە سەر سەکۆی ئازادی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی ئەنجامبدەین". . وتیشی،  کارەکەیان بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا و دژی هێرش و داگیرکارییەکانی تورکیایە بۆ سەر ئەو پارچەیەی خاکی کوردستان، هەروەها وەڵامدانەوەی مەلاکانی تورکیایە، کە ئەو داگیرکارییە بە پیرۆز و موجاهید ناودەبەن و خەڵکی ڕۆژئاوا بە کافر دەزانن، بەپێچەوانەوە ئەو داگیرکارییە هیچ پەیوەندییەکی بە ئیسلامەوە نییە. . گەرمیانى داوای لە هاووڵاتیان کرد، بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا سبەینێ هەمووان لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی ئامادەبن و دژی ئەو هێرشانەی سوپای تورکیا بوەستنەوە. . دوێنێ (چوارشەممە) لە کاتژمێر 4:00ی پاشنیوەڕۆوە هێرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستیپێکرد و لەشکرکێشییەکە کاردانەوەى زۆرى ناوخۆیى و جیهانى لێکەوتەوە. .