گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گواردیۆلا یاریزانێکی یەدەگەی یانەکەی دیاریکردووە کە بە 500 ملیۆنیش دەستبەرداری نابێت

2019.10.10 - 15:40
گواردیۆلا یاریزانێکی یەدەگەی یانەکەی دیاریکردووە کە بە 500 ملیۆنیش دەستبەرداری نابێت
ناس کورد- پیپ گواردیۆلا، ڕاهێنەری مانچستەرسیتی لەنێو سەرجەم ئەستێرەکانی یانەکەیدا، یاریزانێکی یەدەگی دیاریکردووە کە بەهیچ شێوەیەک بۆ فرۆشتن نییە کە ئەوەش بووەتە جێگای سەرسوڕمان. . لە کتێبێکی تایبەتدا کە سەبارەت بە مانچستەرسیتیی سەردەمی گواردیۆلا نوسراوە، ئەو ڕاهێنەرە ئیسپانیە ئاماژەی بەوەکردووە: " فیڵ فۆدین، تاکە یاریزانی یانەکەمانە کە لە هیچ بارودۆخێکدا بۆ فروشتن نییە، تەنانەت بە 500 ملیۆن یۆرۆش". . پیپ جەختیکردووەتەوە، هەر لەبەر ئەو هۆیەش بووە کە گرێبەستی ئەو یاریزانەیان نوێکردووەتەوە و پێی ڕاگەیاندووەم کە لە داهاتوودا دەبێتە ئەستێرەی سەرەکی تیپەکە و هیچ یاریزانێک لە جێگەکەیدا یاری ناکات. . دیاریکردنی ئەو یاریزانە لای گواردیۆلا، ڕۆژنامەکانی ئینگلتەرا و هاندەرانی مانچستەرسیتی توشی سەرسوڕمان کردووە، چونکە فۆدین ئەم وەرزە زۆرینەی یارییەکانی یانەکەی لەسەر کورسی یەدەگ بووە و چەندین ئەستێرەی گەورە و بەناوبانگ لە سیتی یاری دەکەن.