گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەولێر؛ گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی تورکیا دەستیپێکرد

2019.10.10 - 14:59
هەولێر؛ گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی تورکیا دەستیپێکرد
ناس کورد- دژی هێرشەکانی تورکیا و بۆ پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوا، لە شاری هەولێر گردبوونەوە دەستپێکرد و بڕیارە لە شارى سلێمانیش ڕێپێوانێکى جەماوەرى بەڕێوەبچێت. , کەمێک بەر لەئێستادا لە بەردەم نوسینگەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە شاری هەولێر، بەشێک لە هاوڵاتیان دژی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان گربوونەوەیان دەستپێکرد. , گردبوونەوەکە بۆ پشتگیرییە لە کوردانی ئەو پارچەیەی کوردستان کە ئێستا لەژێر هێرشی سوپای تورکیادایە و مەترسییی لەسەر خەڵکەکەى دروستبوە. , ئەمە لەکاتێکدایە هەر ئەمڕۆ بڕیارە کاتژمێر 3:00ی پاشنیوەڕۆ، لە شەقامی سەهۆڵەکەی شاری سلێمانی ڕێپێوانێکى جەماوەرى بەڕێوەبچێت تا بەردەم باخى گشتى. , هاوکات، ڕەوەندى کوردى لە شارەکانى ئەوروپا و لە پایتەختى بەریتانیا بڕیارە ئەمڕۆ گردبوونەوەى جەماوەرى بەڕێوەببەن و هێرشەکانى تورکیا “شەرمەزار بکەن”. ,