گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەرکی هەموو کەسێکە لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا بێتەدەنگ

2019.10.10 - 12:03
هەڤاڵ ئەبوبەکر: ئەرکی هەموو کەسێکە لەبەرامبەر هێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوا بێتەدەنگ
ناس کورد- گردبوونەوەی پشتگیری لە کوردانی ڕۆژئاوای کوردستان لە کارمەندانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانییەوە دەستیپێکرد، هەڤاڵ ئەبوبەکریش ڕایگەیاند، ئەرکی هەموو کەسێکە لەبەرامبەر ئەو هێرشانە بێتە دەنگ. , پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، کارمەندانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە بەشداری هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانى لەبەردەم بینای پارێزگای شارەکە گردبوونەوەیەکیان دژی ھێرشەکانی تورکیا بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان ئەنجامدا. , لە گردبوونەوەکەدا، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی ڕایگەیاند، ئەرکی هەموو کەسێکە، کە لە شوێنەکانی خۆیانەوە لەسەر ئەو ڕوداوە بێنە دەنگ و هەڵوێستیان هەبێت، چونکە ئەمە تەنها دژی ناوچەیەک یاخود لایەنێکی سیاسی یاخود نەتەوەیەکی تایبەت نییە، کە کوردە، بەڵکو دژی هەموو جیهان و بنەما ئاشتییەکانە. , هەڤاڵ ئەبوبەکر جەختیشیکردەوە: "داوا دەکەین، هەمووان بەشێوەیەکی مەدەنیانە بەشداربن لە دەربڕینی ناڕەزاییەکانیان و گوزراشتە مرۆڤاتییەکانی خۆیان بخەنەڕوو". , پارێزگاری سلێمانی هیواشی خواست، نەهامەتییەکان بەکۆتایی بێن و ئاشتی و ئارامی باڵ بەسەر ڕۆژئاوای کوردستاندا بکێشێت. , لە ئێوارەی دوێنێوە سوپای تورکیا هێرشی ئاسمانی بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، بۆ پشتیوانى لە کوردانى ڕۆژئاوا، بڕیارە دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ لە بەشێکى زۆرى شار و شارۆچکەکانى هەرێمى کوردستان گردبوونەوە و ڕێپێوان ئەنجامبدرێن. , ,