گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بە مەبەستى ڕێگرى لەوەى هەڵبێن

واشنتن پۆست: ئەمریکا 40 چەکدارى دەستگیرکراوى داعشى لە هەسەدە وەرگرتوە

2019.10.10 - 11:29
واشنتن پۆست: ئەمریکا 40 چەکدارى دەستگیرکراوى داعشى لە هەسەدە وەرگرتوە
ناس کورد- ئەمریکا دەیان چەکدارى دەستگیرکراوى دیارى داعشى لە هەسەدە وەرگرتوە، بۆ ئەوەى ڕێگربن لەوەى بەنیازبن هەڵبێن. , پاش ئەوەى تورکیا لەشکرکێشى بۆ سەر ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکرد، لە ئێستادا هەسەدە و تەواوى شەڕڤانانى ڕۆژئاوا لە سنورى تورکیان و لە هەوڵى ڕێگریکردنن لەوەى تورکیا بەرەوپێشنەچێت. , لەو نێوەندەدا، بەگوێرەى هەواڵێکى ڕۆژنامەى واشنتن پۆستى ئەمریکى، هێزەکانى ئەمریکا 40 چەکدارى دەستگیرکراوى دیارى داعشیان لە هێزە کوردییەکان وەرگرتوە، بۆ ئەوەى ڕێگربن لەوەى بیانەوێت هەڵبێن. , ڕۆژنامەکە ئەوەشی ئاشکراکردووە، لەنێو ئەو چەکدارانەى داعشدا، دوو چەکدارى بەڕەگەز بەریتانى هەن بەناوەکانى "ئالیکساندەر کوتى و شافعی شێخ". , هەسەدە لە ڕۆژئاواى کوردستان و بەهۆى ئەو شەڕ و بەرگریەى لەبەرامبەر تورکیادا دەیکات، هێزەکانى بردووەتە سنورى تورکیا و پاسەوانى سەر ئەو کامپانەى کەمکردووەتەوە کە داعشییان تێدایە. , بەگوێرەى ڕاگەیەندراوە ڕۆژنامەوانییەکانى هەسەدە، تورکیا نەیتوانیوە سەرکەوتو بێت لە هێرشە زەمینییەکانى و لە سەرى کانى و چەند ناوچەیەکى دیکە شکستیان بە هێرشەکانى چەکدارانى سەر بە تورکیا هێناوە. , ,