گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەرهەم ساڵح: هێرشەکانى تورکیا بۆ ناو سوریا پێشهاتێکى مەترسیدارە

2019.10.09 - 22:50
بەرهەم ساڵح: هێرشەکانى تورکیا بۆ ناو سوریا پێشهاتێکى مەترسیدارە
ناس کورد- سەرۆککۆمارى عێراق لەبارەى هێرشەکانى تورکیا بۆ سەر باکورى سوریا ڕایگەیاند، هێرشى سەربازى توکیا بۆ ناو سوریا پێشهاتێکى مەترسیدارە. , بەرھەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە تویتێکیدا لەبارەى هێرشەکانى تورکیا دەڵێت: "هێرشی سەربازی توركیا بۆ ناو سوریا ‎پێشهاتێکى مەترسیدارە و دەبێتە هۆكاری مەینەتی مرۆڤایەتی و بەهێزكردنی گروپە تێرۆریستییەكان". , سەرۆککۆمارى عێراق وتیشی، كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێ یەكگرتوو بێت بۆ ڕێگری لەم كارەساتە و بۆ پشتیوانی لە چارەی سیاسی بۆ مافی هەموو سورییەكان، بە كوردەوە، بۆ ئاشتی و كەرامەت و ئاسایش. , وتەکانى بەرهەم ساڵح وەک سەرۆککۆمارى عێراق، لەکاتێکدایە، لە وڵاتانى عەرەبى تا ئێستا تەنها سعودیە و میسر دژى ئەو لەشکرکێشییەى تورکیا هاتوەنەتە دەنگ. , ,