گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سعودیه‌: هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا دووژمنكارانه‌یه

2019.10.09 - 22:32
سعودیه‌: هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا دووژمنكارانه‌یه
ناس کورد- حكومه‌تى سعودیه‌ ئیدانه‌ى هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا ده‌كات، به‌ ده‌ستدرێژى كردنه‌ سه‌ر خاكى سوریا و تێكدانى ئاسایشى ناوچه‌كه‌ ناوى بردووە. , كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌ له ‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا هه‌ڵویستى وڵاته‌كه‌ى له‌سه‌ر هێرشه‌كانى سوپاى توركیا بۆ سه‌ر باكورى سوریا ده‌ربڕى و ئه‌و كاره‌ى به‌توندى ئیدانه‌ كرد. , وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى سعودیه‌، سه‌ره‌ڕاى ده‌ربڕینى نیگه‌رانییه‌كانى له‌و كاره‌ى توركیا و ناوبردنى هێرشه‌كانى به‌ دووژمنكارى‌، ڕاشى گه‌یاندووه‌، ئه‌و هێرشانه‌ ئاسایش و ئاشتى ناوچه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ مه‌ترسییه‌وه‌ داواش ده‌كات سه‌لامه‌تى خه‌ڵك و خاكى سوریا پارزێراوبێت. , سه‌ر له‌ئێواره‌ى ئه‌مڕۆش وڵاتى میسر وه‌كو یه‌كه‌مین وڵاتى عه‌ره‌بى هیرَشه‌كه‌ى توركیاى ئیدانه‌ كرد و داواى كۆبوونه‌وه‌ى به‌په‌له‌ى وڵاتانى ئه‌ندامى كۆمكارى عه‌ره‌بى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌ كرد. , ,