گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ترەمپ: پشتیوانى لە تورکیا ناکەین بۆ هێرشەکانى سەر سوریا 

2019.10.09 - 21:40
ترەمپ: پشتیوانى لە تورکیا ناکەین بۆ هێرشەکانى سەر سوریا 
ناس کورد- به‌ پێچه‌وانه‌ى لێدوانه‌كانى پێشویه‌وه‌، سه‌رۆكى ئه‌مریكا ده‌ڵێت، هێرش كردنه‌ سه‌ر سوریا بیرۆكه‌یه‌كه‌ى خراپه‌ و ئه‌وه‌شیان به‌ڕونى گه‌یاندووه‌ته‌ توركیا و پشتیوانى لێناکەن. , له‌ ڕاگه‌یه‌نراوێكیدا كه‌ كۆشكى سپى بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا هۆشداریداوه‌ته‌ توركیا و ڕایگه‌یاندووه‌، هێرش كردنه‌ سه‌ر باكورى سوریا بیرۆكه‌یه‌كى خراپه‌ و ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكاش پشتیوانى ناکات، داواشى له‌ توركیا كرد كه‌مینه‌ ئاینییه‌كان بپارێزێت. , ترەمپ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌: "ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا پشتیوانى ئه‌و هێرشه‌ ناكات و ئه‌وه‌شى به‌ڕونى به‌ توركیا ڕاگه‌یاندووه‌، كه‌ ئه‌و پۆپراسیۆنه‌ بیرۆكه‌یه‌كى خراپه‌". , سه‌رۆكى ئه‌مریكا باسى له‌وه‌ش كردووه‌، توركیا به‌ڵینى داوه‌ پارێزگارى له‌ كه‌مینه‌ ئاینییه‌كان و هاوڵاتییانى سڤیڵ بكات، هیچ كاره‌ساتێكى مرۆیش ڕونه‌دات و پابه‌ندیشیان كردووه‌ته‌ ئه‌و به‌ڵینه‌یه‌وه‌. , ,