گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عەبدولمەهدى: پشتیوانى لە داوا ڕەواکانى خۆپیشاندەران دەکەین

2019.10.09 - 21:32
عەبدولمەهدى: پشتیوانى لە داوا ڕەواکانى خۆپیشاندەران دەکەین
ناس کورد- سەرۆکوەزیرانى عێراق ڕایگەیاند، پشتیوانى لە داوا ڕەواکانى خۆپیشاندەران دەکەن و بریندارەکانیش لەسەر ئەرکى حکومەت چارەسەر دەکەن. , عادل عەبدولمەهدى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە وتارێکدا لە بارەى خۆپیشاندانەکانى چەند ڕۆژى ڕابردوو وتى: "هەموو کارێکى تێکدەرانە ڕەتدەکەینەوە و فەرمانمان کردبو بەهیچ جۆرێک توندووتیژى بەرامبەر خۆپیشاندەران ئەنجام نەدرێت". , لە بەشێکى ترى وتەکانیدا عەبدولمەهدى ئەوەى خستەڕو: "بەهەموو جۆرێک پشتیوانى لە داوا ڕەواکانى خۆپیشاندەران دەکەین، بریندارەکانى ڕوداوەکانیش لەسەر ئەرکى حکومەت چارەسەر دەکەین". , سەرۆکوەزیرانى عێراق ئەوەشى ئاشکراکرد: "داوامان لە پەرلەمان کردووە دەنگ بدات بۆ گۆڕانکارى لە بەشێک لە وەزارەتەکان". ,