گه‌ڕان

Shadow Shadow
چیرۆكه‌كانمان

تا دوا هەناسەمان بەرگرى دەکەین

وتەبێژی یەپەگە بۆ ناس کورد: تورکیا ھیچ پێشڕەوییەکی زەمینی نەکردووە بۆ ڕۆژئاوا

2019.10.09 - 20:52
وتەبێژی یەپەگە بۆ ناس کورد: تورکیا ھیچ پێشڕەوییەکی زەمینی نەکردووە بۆ ڕۆژئاوا
ناس کورد- ئەحمەد مستەفا وتەبێژى یەپەگە ئاشکرایکرد، تا دوا هەناسە بەرگرى لە ڕۆژئاوا دەکەن و وتیشی، تورکیا ھیچ پێشڕەوییەکی زەمینی نەکردووە. , نوری مەحمود، وتەبێژی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) بە ناس کوردی ڕاگەیاند: "فڕۆکەکانی تورکیا چەند ناوچەیەکی سەرێکانی و گرێی سپی-یان تۆپباران کردووە، نزیکەی پێنج ھاوڵاتی سڤیل شەھید و برینداربوون". ر وتەبێژى یەپەگە وتیشی: "ھێزەکانمان لەچوارچێوەی ھێزەکانی سوریای دیموکرات بڕیاریان وایە کە شەڕی دژی داعش ڕابگرن و ئێستا چاومان لە پاراستنی ناوچەکانمانە لەو داگیرکارییەی تورکیا بەنیازە ئەنجامی بدات و تا دوا ھەناسەش بەرگری دەکەین". , "تورکیا تا ئێستا لە ھیچ ناوچەیەکی سەر سنوری ڕۆژئاوا ھیچ پیشڕەوییەکی زەمینی نەکردووە"، وتەبێژی یەپەگە وای وت. , وتیشی، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ڕەنجی کورد بەخەسار نەدات و پێزانینی ھەبێت بەرامبەر بەو شەڕ و قوربانییە سەختەی لە شەڕی تیرۆردا داویانە، دەبێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو تاوانە بێدەنگ نەبن. , پێشتر هەسەدە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوەکرد، تواناى بەرگریکردنیان هەیە و ڕوبەڕوى هەر هێرشێکى سوپاى توکیا دەبنەوە، داواشیانکرد ئاسمانى ڕۆژئاوا لە تورکیا قەدەغە بکرێت. , ,