گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

مەکگۆرک: تورکیا یارمەتى ئەمریکاى نەدا بۆ داخستنى ڕێگایەک کە داعش بەکاریدەهێنا بۆ گواستنەوەى چەک

2019.10.09 - 19:14
مەکگۆرک: تورکیا یارمەتى ئەمریکاى نەدا بۆ داخستنى ڕێگایەک کە داعش بەکاریدەهێنا بۆ گواستنەوەى چەک
ناس کورد- مەکگۆرک چەند دۆسییەیەک لە دژى تورکیا ئاشکرادەکات و دەڵێت، لەکاتى شەڕى داعشدا تورکیا ڕەتى کردووەتەوە یارمەتى ئەمریکا بدات بۆ داخستنى ڕێگایەک کە داعش چەکى پێدا گواستوەتەوە. , کەمێک پێش ئێستا برێت ماکگۆرک لە زنجیرە تویتێکیدا کە دژى تورکیا پۆستى کردوون ڕایگەیاند: "تەل ئەبیەز ڕێگای سەرەکیی داعش بوو کە لەو ڕێگەیەوە چەکدارەکانی دەهاتن و بە ئازادانەش چەک و تەقەمەنی دەگواستەوە بۆ ڕەقە و عێراق، بەڵام تورکیا ڕەتی کردەوە بە هاوکاریی و یارمەتیی ئەمەریکا ئەو سنورە بەڕوی داعشدا دابخات". , لە یەکێکى تر لە نوسینەکانیدا مەکگۆرک دەڵێت: "لە حوزەیرانی 2015 دوای ئەوەی تورکیا هیچی نەکرد و سنورەکەش بە فراوانی کرابوەوە، یارمەتی هەسەدەمان دا تەل ئەبیەز پاکبکەنەوە، دوای شەڕەکەش، تورکیا سنورەکەی بەڕوی هەسەدە نەک داعشدا داخست و دیوارێکی دروست کرد". , ئەم وتانەى مەکگۆرک، نوێنەرى پێشوى سەرۆکى ئەمریکا لە شەڕى دژ بە داعش لەکاتێکدایە، تورکیا لە ئێستادا ئۆپراسیۆنى سەربازى لە ڕۆژئاواى کوردستان دەستپێکردووە و هەسەدەش دەڵێت، بەرگرى لەخۆیان دەکەن و دەستکەوتەکانیان بەدەستەوە نادەن. , ,