گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنى بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند

2019.10.09 - 16:14
ئەردۆغان دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنى بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان ڕاگەیاند
ناس کورد- ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئۆپراسیۆنی "کانی ئاشتی" لە باکوری سوریا لەلایەن سوپای تورکیاوە دەستیپێکرد. . لە تویتێکدا، ئەردۆغان نوسیویەتی: "ئۆپراسیۆنى کانی ئاشتی هەڕەشەی تیرۆر لەدژی تورکیا دادەمرکێنێتەوە و دەبێتەهۆی دامەزراندنی ناوچەى ئارام." . دەشڵێت، ئەوەش "ئاسانکاری دەکات بۆ گەڕانەوەى ئاوارە سورییەکان بۆ نیشتمانی خۆیان، سەروەری بۆ خاکی سوریاش دەگەڕێنێتەوە و خەڵکەکەى ڕزگار دەکەین لە تیرۆرستان." . ئاماژەى بەوەشکردووە، "سوپای تورکیا لەگەڵ سوپای نیشتمانی سوریا دەستیانکرد بۆ ئۆپراسیۆنى کانی ئاشتی بۆسەر یەپەگە\پەکەکە لە باکوری سوریا، ئەرکی ئێمە ڕێگریکردنە لە دروستکردنی ڕێڕەوێکی تیرۆر بە درێژایی سنورەکانمان لە باشور و گەڕانەوەى ئاشتییە بۆ ناوچەکە."