گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بۆ کارکردن لە پڕۆژە وەستاوەکانیان

حکومەت مانگێک مۆڵەت دەداتە بەڵێندەر و وەبەرهێنەران

2019.10.09 - 15:39
حکومەت مانگێک مۆڵەت دەداتە بەڵێندەر و وەبەرهێنەران
ناس کورد-   حکومەتی هەرێم بەڵێندەران و وەبەرهێنەران ئاگاداردەکاتەوە، کە لەماوەی یەک مانگدا دەستبکەنەوە بە کارکردن لەو پڕۆژانەی بەهۆی قەیرانی داراییەوە ڕاگیرابوون، بەپێچەوانەوە پڕۆژەکانیان لێوەردەگیرێتەوە. . دەستەی وەبەرهێنانی هەرێم لە نوسراوێکدا، کە ئاڕاستەی هەرسێ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر، سلێمانی و دهۆکی کردووە، داوایکردووە، لە هەرسێ پارێزگاکەدا، هەر کۆمپانیایەک پڕۆژەی وەرگرتووە و دەستبەکارنەبووە، یاخود دەستبەکاربووە و دواتر پڕۆژەکەی ڕاگرتووە پێویستە لە ماوەی مانگێکدا دەستبکەنەوە بە کارکردن لە پڕۆژەکاندا. . ئاماژە بەوەشکراوە، هەر وەبەرهێنێک لە ماوەی ئەو مانگەدا دەستبەکارکردن لە پرۆژەکەیدا نەکاتەوە، پڕۆژەکەی لێوەردەگیرێتەوە. . عەزیز سەعید، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی سلێمانی جەختی لەنوسراوەکە کردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکرد، لە سلێمانی هیچ پڕۆژەیەکی لەوشێوەیە نییە، تەنها یەک پڕۆژەی وەستێنراو هەبووە، ئەویش ئێستا کاری تێدا دەکرێت. . لەساڵانى ڕابردوودا و بەهۆی قەیرانی داراییەوە، چەندین پڕۆژە کارکردن تیایاندا وەستا و تا ئێستا کارکردن تێیاندا دەستىپێنەکردووەتەوە.