گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوڵاتییان بە خۆپیشاندان دژى تورکیا دەوەستنەوە

حاڵەتی خۆئامادەباشی گشتی لە ڕۆژئاواى کوردستان ڕاگەیەنرا

2019.10.09 - 14:54
حاڵەتی خۆئامادەباشی گشتی لە ڕۆژئاواى کوردستان ڕاگەیەنرا
ناس کورد-   لەگەڵ نزیکبوونەوەی هێرشی تورکیا، خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان داوای لە شەڕڤانان و یەکە کارگێڕییەکانی ژێر دەسەڵاتی و هاوڵاتییان کرد لە ئەوپەڕی خۆئامادەباشیدا بن. . ئەمڕۆ چوارشەممە، 9ى تشرینی یەکەمى 2019، خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوای کوردستان لەڕاگەیاندراوێکدا، داوای لە شەرڤانان و یەکە کارگێرییەکانی ژێر دەسەڵاتی و هاوڵاتییان کرد بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە ئەوپەڕی خۆئامادە باشیدا بن. . هۆشداریشیداوە بە هەموو یەکە کارگێڕییەکان و دامەزراوەکان و گەل کە بە هەموو چینەکانەوە بەرەو سنورەکانی نزیک تورکیا بڕۆن، بۆ ئەوەی بە ئەرکی ئەخلاقی خۆیان هەستن و بەرگریی لە خاکەکەیان بکەن لەم قۆناغە مێژووییە هەستیاردا. . دواى ڕاگەیاندنى خۆئامادەباشی گشتی، لە قامیشلۆ و سەرێکانى هاوڵاتییان ڕژانە سەر شەقامەکان و لەدژى هەڕەشەکانى تورکیا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.   ڕاگەیاندنى حاڵەتی خۆئامادەباشی گشتی هاوکاتە لەگەڵ نزیکبوونەوەى لەشکرکێشى تورکیا بۆ سەر رۆژئاواى کوردستان. . فەخرەدین ئاڵتون، یاریدەدەرى سەرۆک کۆمارى تورکیا ڕایگەیاند "دەبێت شەڕڤانەکان هەڵوێستیان بگۆڕن، ئەگەر نا تورکیا ناچار دەبێت بەزەبری هێز ئاستەنگەکان لەناوبەرێت کە بوونەتە هۆکاری ڕێگریکردن لە کۆتاییهێنان بە ڕێکخراوی داعش ". . ئەمریکا ڕۆژی دووشەممەی ڕابردوو،7ی تشرینی یەکەم، گڵۆپی سەوزی بۆ ئەردۆغان هەڵکرد بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان.