گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕوسیا داواى گفتوگۆى ئەنقەرە و دیمشق و کورد دەکات

2019.10.09 - 11:42
ڕوسیا داواى گفتوگۆى ئەنقەرە و دیمشق و کورد دەکات
ناس کورد- وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا داوایکرد کێشەى تایبەت بە باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا لەڕێگەى گفتوگۆى ئەنقەرە و دیمشق و کوردەوە چارەسەر بکرێت. . سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا ئەمڕۆ (چوارشەممە، نۆى تشرینى یەکەمى 2019) لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند "هەڵوێستى ئێمە ئەوەیە چارەسەرى کێشەى قەیرانى سوریا لەڕێگەى گفتوگۆوە بێت". . پێشتر ڕوسیا لەبارەى ئەگەرى هێرشى تورکیا بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتى سوریا جەختیکردبووەوە لەسەر پێویستى پابەندبوونى تورکیا بە یەکپارچەیی خاکى سوریاوە. . بڕیارەکەى دۆناڵد ترەمپ بۆ کشانەوەى هێزەکانى ئەمریکا لەسوریا کاردانەوەى زۆرى بەدواى خۆیدا هێناوە، هەرچەندە ترەمپ دواتر ڕایگەیاند کە کوردەکان جێناهێڵن. . بەڵام ناڕەزایی بەشێک لە وڵاتان لەو بارەیەوە نەبووە هۆى وەستاندنى هەڕەشەکانى تورکیا و وەک بەرپرسانى ئەو وڵاتە باسى دەکەن دەستپێکردنى هێرشەکە لە ئان و ساتدایە. . لەبەرانبەریشدا هێزەکانى سوریاى دیموکرات (هەسەدە) جەختیان کردووەتەوە کە روبەڕووى هەر هێرشێکى تورکیا دەبنەوە و بە درێژایی سنورەکانیان لەگەڵ ئەو وڵاتە شەڕ ڕادەگەیەنن.