گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

ئیبراهیمۆڤیچ شەڕێکی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نایەوە

2019.10.09 - 09:48
ئیبراهیمۆڤیچ شەڕێکی لەگەڵ ڕۆناڵدۆ نایەوە
ناس کورد-   زڵاتان ئیبراهیمۆڤچی ئەستێرەی ناوداری سویدی و یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی  ئەمریکی، کە بە قسە سەیر و سەرنجڕاکێشەکانی ناسراوە، لە نوێترین وتەیدا دەڵێت، لە سەرجەم یاریزانەکانی خولی ئیتاڵی باشترە، هاوکات باس لە ئەگەری گەڕانەوەی بۆ ئەوروپا دەکات. . زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا، دەربارەی گەڕانەوەی بۆ خولی ئیتاڵی و یاریکردنەوە بۆ میلان ڕایگەیاند "هیچ کێشەیەک نابینم بۆ گەڕانەوەم بۆ ئیتاڵیا، ئەگەر بمەوێت دەتوانم، چونکە من لە هەموویان باشترم". . وتەکەی ئیبراهیمۆڤیچ لەکاتێکدایە، چەندین ئەستێرەی بەناوبانگ لە یانەکانی ئیتاڵیا بەتایبەت یۆڤانتۆس و ئینتەرمیلان یاری دەکەن، لەپێش هەموویانەوە کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پرتوگالی. . هاوکات ئیبرا لەبارەى وازهێنانی لە یاریکردن ئاماژەی بەوەکردووە "هێشتا نازانم کەی وازدەهێنم، پێویستە بیر لە هەندێک شت بکەمەوە، گرنگترینیان جەستەیە کە نازانم رێگەم دەدات بەردەوام بم یان نا". . زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ پێشتر لە ئەوروپا یاری بۆ چەندین یانەی وەک ئەیاکس ئەمستەردام، یۆڤانتۆس، ئینتەرمیلان، بەرشەلۆنە، ئەیسی میلان، پاریس سانجێرمان و مانچستەریونایتد کردووە، لەئێستاشدا لە یانەی لۆس ئانجلێس گالاکسی ئەمریکی یاری دەکات و ئەم وەرزە بە تۆمارکردنی 30 گۆڵ دووەم گۆڵکاری خولەکە بوو.