گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

140 کاتژمێرە هێڵى ئینتەرنێت لە عێراق ڕاگیراوە

2019.10.09 - 09:23
140 کاتژمێرە هێڵى ئینتەرنێت لە عێراق ڕاگیراوە
ناس کورد- جارێکى تر تۆڕى ئینتەرنێت لەناوچەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق ڕاگیرا، دواى ئەوەى دوێنێ بۆ ماوەیەک ئاسایی بووەوە. . بەپێی تۆڕى نتبلوکس بۆ چاودێرى هێڵەکانى ئینتەرنێت،  هێڵى ئینتەرنێت لەکاتژمێر چوارى عەسرى دوێنێوە جارێکى تر ڕاگیراوەتەوە. . کۆى کاتژمێرەکانى ڕاگرتنى هێڵى ئینتەرنێت لە عێراق گەیشتووەتە 140 کاتژمێر، کە لە چوارشەممەى ڕابردووەوە دەستیپێکرد، دواى سەرهەڵدانى خۆپیشاندانەکان لە بەغدا و چەند پارێزگایەکى دیکە. . بەردەوامى ڕاگرتنى هێڵى ئینتەرنێت لەکاتێکدایە، چالاکوانانى خۆپیشاندانەکان بڕیاریانداوە ماوەى دوو هەفتە خۆپیشاندان هەڵپەسێرن، دواى ئەوەى بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارى عێراق دەستپێشخەرییەکى بۆ چارەسەرى کێشەکان ڕاگەیاند. . بەپێی دەستپێشخەرییەکە، دۆسیە بۆ دادگاییکردنى ئەوانە دەکرێتەوە کە توندوتیژییان دژ بە خۆپیشاندەران بەکارهێناوە، هەروەها لیژنەیەک لە شارەزایانى بێلایەن دروستدەکرێت بۆ ئەوەى لەگەڵ خۆپیشاندەراندا کۆببنەوە و گوێیان لێبگرن.