گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى چوار مانگ، یەکێتى و گۆڕان لەسەر ئاستى باڵا کۆدەبنەوە

2019.10.08 - 21:25
دواى چوار مانگ، یەکێتى و گۆڕان  لەسەر ئاستى باڵا کۆدەبنەوە
ناس کورد-   سەرچاوەیەک لە مەکتەبی سیاسی یەکێتى ڕایگەیاند، بڕیارە لەچەند رۆژى داهاتوودا شاندێکى باڵاى یەکێتى سەردانى بزوتنەوەى گۆڕان بکات و پێکەوە کۆبنەوە. . سەرچاوەکە بە ناس کوردى ڕاگەیاند، سەردانى شاندەکە بەمەبەستى پیرۆزباییکردنە لە بزوتنەوەى گۆڕان، بەبۆنەى هەڵبژاردنى ڕێکخەر و ئەندامانى خانەى ڕاپەڕاندنەوە. . لەدوو هەفتەى ڕابردوودا لەتیف شێخ عومەر وتەبێژى یەکێتى کۆبوونەوەى حزبەکەى و گۆڕانى بە پێویست زانى بوو، پێش کۆبوونەوەى سێ قۆڵى کە گۆڕان داوایدەکات. . سەرچاوەکەى مەکتەبى سیاسی یەکێتى ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ وادەیەک دیار نییە بۆ کۆبوونەوەى سێ قۆڵى. . ماوەى چوار مانگە پەیوەندییەکانى یەکێتى و گۆڕان ئاڵۆزى تێکەوتووە و هیچ کۆبوونەوەیەکیان لەسەر ئاستى باڵا نەکردووە، دواى ئەوەى لە 11ى حوزەیرانى ئەمساڵدا تەقە لە مەکۆى سەرەکى گۆڕان کرا لە سلێمانى و بەهۆیەوە پاسەوانێکى مەکۆکە گیانى لەدەستدا.