گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

قایمقامیەتى سلێمانى هۆشداریدەداتە ئەو شۆفێرانەى خوێندکاران دەگوازنەوە

2019.10.08 - 19:57
قایمقامیەتى سلێمانى هۆشداریدەداتە ئەو شۆفێرانەى خوێندکاران دەگوازنەوە
ناس کورد-   قایمقامیەتى سلێمانى، ڕێنمایی بۆ ئەو شۆفێرانە دەردەکات کە خوێندكاران ده‌گوازنه‌وه‌ و هۆشداریان پێدەدات کە سزای مادی هه‌تا لێسه‌ندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت، ئەگەر ڕێنماییەکان جێبەجێنەکەن. . بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەتى سلێمانى، چالاک ساڵح، سەرۆکی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی گواستنه‌وه‌ی خوێندكاران و منداڵانی باخچەی ساوایان ڕایگەیاندووە، بۆ سەلامەتی خوێندکاران هەندێک ڕێنماییان داوەتە شۆفێری ئەو ئۆتۆمبێلانەی هاتوچۆیان پێدەکەن. . ئاماژەی بەوەشکردووە، بەگوێرەی ڕێنماییەکان، رێگه‌ نادرێت هیچ ئۆتۆمبێلێك له ژماره‌ی كوشنه‌كان زیاتر خوێندكار هه‌ڵبگرێت و پێویسته‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌ مه‌رجی توندوتۆڵی تێدا بێت و له‌ ڕوی یاساییه‌وه‌ هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت. . ئەوەشخراوەتەڕوو، پێویسته‌ له‌ هه‌ر خوێندنگه‌یه‌كدا لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌ سه‌رپه‌رشتی پاسه‌كان هه‌بێت و به‌ڵێننامه‌ و ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌ی شۆفێر و پاسه‌كانی لابێت و ئیداره‌ی خوێندنگه‌كه‌ چاودێری ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ بكات. . هەر بەگوێرەی ڕێنماییەکان نرخی گواستنەوەی خوێندکاران دیاریکراوە و خوێندکاری ئه‌و خوێندنگە و باخچانه‌ی له‌ سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیانن، نرخی گواستنه‌وه‌یان به‌ پاس له‌ (15 – 20) هه‌زار و بۆ ته‌كسی له‌ (25 – 30) هه‌زار دینارە بۆ هه‌ر مانگێك. . هەروەها ئه‌و خوێندنگا و باخچانه‌ی كه‌ ده‌كه‌ونه‌ ده‌ره‌وه‌ی سنوری گه‌ڕه‌كه‌كانی خۆیان، به‌ڵام له‌ناو شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمودان بۆ پاس (20 – 30) هه‌زار و بۆ ته‌كسی (25 – 35)هه‌زار دینار بۆ گواستنەوەى گواستنەوەى خوێندکاران دیاریکراوە، به‌پێی دور و نزیكیش نرخه‌كان كه‌م و زیاد ده‌كات. . قایمقامیەتی سلێمانی جەختیشیکردووەتەوە، هه‌ر شۆفێرێك پابه‌ندی ئه‌و رێنماییانه‌ نه‌بێت به‌ سه‌رپێچی هاتوچۆ بۆی هه‌ژمارده‌كرێت و راسته‌وخۆ به‌پێی یاسا سزای مادی ده‌درێت.