گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

میلان ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە و ناوی ڕاهێنەرێکی نوێ هاتۆتە بەرباس

2019.10.08 - 17:14
میلان ڕاهێنەرەکەی دوورخستەوە و ناوی ڕاهێنەرێکی نوێ هاتۆتە بەرباس
ناس کورد- پاش تێپەڕبوونی تەنها حەوت خول بەسەر یارییەکانی خولی ئیتاڵیدا یانەى میلان مارکۆ جیامپاولۆى ڕاهێنەری لە پۆستەکەى دووردەخاتەوە و ڕۆژنامەکانیش باس لەوە دەکەن، میلان لەگەڵ مۆرینۆدا لە گفتوگۆدایە بۆ ئەوەی بیکەنە ڕاهێنەری یانەکە. , ڕۆژنامەی لاگازێتا دیلۆسپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوەکردووە، بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەکەوە ئەمڕۆ سێشەممە بەرپرسانی یانەی میلان بڕیاریاندا، مارکۆ جیامپاولۆى لە پۆستى ڕاهێنەرایەتى یانەکە دووربخەنەوە. , ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژەی بەوەشکردووە، بەرپرسانی میلان بڕیاریانداوە ستیڤانۆ بیولی، ڕاهێنەری پێشوی یانەی فیۆرنتینا بکەنە ڕاهێنەری یانەکە و پێدەچێت سبەینێ بە فەرمی ئەوە ئاشکرا بکەن. , لەلایەکی دیکەوە پێگەی فوتبۆل ئیتالیا ئەوەی ئاشکراکردووە، میلان بەنھێنی لەگەل خۆزیۆ مۆرینۆ لەگفتوگۆدایە تا ببێتە راھێنەری یانەکە، بەڵام پێناچێت ڕاهێنەرە پرتوگالییەکە ئارەزووی گەڕانەوە بکات بۆ شاری میلانۆ. , مارکۆ جیامپاولۆ لە سەرەتای ئەم وەرزەوە ئەرکی ڕاهێنانی یانەی میلانی وەرگرت، بەڵام لە حەوت یاریدا تەنیا نۆ خاڵى بۆ یانەکەی بەدەستهێنا. , ,