گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئێران زیاتر لە حەوت هەزار چەکداری هێزی تایبەتى ناردووەتە عێراق

2019.10.08 - 15:07
ئێران زیاتر لە حەوت هەزار چەکداری هێزی تایبەتى ناردووەتە عێراق
ناس کورد- فەرماندەی یەکە تایبەتەکانى هێزی ئاسایشی ئێران ڕایگەیاند، هێزێکى حەوت هەزار و 500 چەکداری ڕەوانەى عێراق کراوە و دەڵێت، "هێزەکە ئەرکیان پاراستنی ڕێوڕەسمی چلەى ئیمام حسێنە." . حەسەن کەرەمی، فەرماندەی یەکە تایبەتەکانى هێزی ئاسایشی ئێران بە ئاژانسی هەواڵیی میهری وتووە، "زیاتر لە 10 هەزار چەکداری هێزی تایبەتى ئێرانی بەرپرسیارن لە پاراستنی ڕێوڕەسمی چلەى ماتەمینی ئیمام حسێن." . ڕاشیگەیاند، "حەوت هەزار و 500 چەکداریان بە شێوەی ڕاستەوخۆ و بەردەوام لەوێ دەبن و چوار هەزاری تریش بە یەدەک دانراون." . ئەو فەرماندەیە ئاشکراشیکردووە، "30 هەزار پۆلیس بەشداری پاراستنی ئەو کاروانانە دەکەن کە لە ئێرانەوە دەچنە ناو عێراق، هەروەها چەند کەسێکی نهێنیشمان داناوە بۆ پاراستنى ئاسایش و بارودۆخی ناو ڕێوڕەسمەکە."