گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندرا

2019.10.08 - 14:30
ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیەندرا
ناس کورد- وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى لە میانەى ئەنجامدانى کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا، ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى پۆلى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگاکان راگەیاند. . ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا ڕایگەیاند :" لە کۆی 38 هەزار و 284 خوێندکار کە فۆڕمیان پێشکەش بە زانکۆ لاین کردووە، زیاتر لە 28 هەزاریان لە خوێندنی گشتی واتە خۆڕایی وەرگیراوون و ناویان دەرچووە، کە دەکاتە ڕێژەی 74٪". . وەزیری خوێندنی ئاماژەی بەوەشکرد، ڕێژەی 8٪ لە خوێندنی پاڕالێڵ وەرگیراون و ڕێژەی 14٪ش لە خوێندنی ئێواران وەرگیراوون. . هاوکات لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا  خەتاب عومەر، بەڕێوەبەری گشتی ناوەندی وەرگرتنی خوێندکاران لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەکرد، کە هەزار و 481 خوێندکار وەرنەگیراوون، ئەویش بەهۆی ئەوە بووە کە ئەو خوێندکارانە ئەو بەشانەی پڕیان کردووەتەوە لەگەڵ نمرەکانیاندا نەگونجاوە، ئەوانیش دەتوانن تانە بگرن و دووبارە فۆڕم پڕ بکەنەوە و ئەوانیش وەردەگیرێن. . هەروەها ئەوەش خرایەڕوو، کە سێ هەزار و 200 خوێندکاری ساڵی ڕابردووش کە وەرنەگیرابوون، ئەمساڵ ئەوانیش وەرگیران. .