گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

فینگەر پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی باڵا لە فیفا

2019.10.08 - 13:35
فینگەر پاڵێوراوە بۆ وەرگرتنی پۆستێکی باڵا لە فیفا
ناس کورد- ئارسن فینگەری ڕاهێنەری پێشوی یانەی ئەرسیناڵ باس لە گەڕانەوەی دەکات بۆ نێو جیهانى ڕاهێنەری، ئاشکراشیکردووە، پێدەچێت بەم نزیکانە پۆستێکی باڵا لە یەکێتی تۆپی پێی جیهان وەربگرێت. , فینگەر لە لێدوانێکیدا بۆ تۆڕی میدیایی سکای سپۆرتی بەڕیتانی ڕایگەیاندووە، یەکێتی تۆپی پێی جیهان پێشنیازییان بۆ کردووە ببێتە سەرۆکى بەرەوپێشبردنى تۆپى پێ لە یەکێتییەکە، بەڵام هێشتا بڕیاری کۆتایی نەداوە و بەمنزیکانە خۆی یەکلایی دەکاتەوە. , ڕاهێنەرەکەی پێشووی ئەرسیناڵ سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ نێو جیهانى ڕاهێنەرى ئاماژەی بەوەکردووە، چەندین یانەی ئینگلیزی گرێبەستییان پێشکەشکردووە، بەڵام بەهۆی خۆشەویستی زۆری بۆ ئەرسناڵ نەیتوانیوە قبوڵیان بکات. , جەختیشیکردووەتەوە: "من ڕاهێنەرێکی پیشەگەرم، نامەوێت لە کارەکەم دوور بوەستم، بەڵام ئەگەر بگەڕێمەوە بۆ کارکردن ئەوا لە یانەیەکی دەرەوەی پریمەرلیگ دەست بە کارکردن دەکەمەوە". , فینگەری فەڕەنسی، ماوەی 22 ساڵ ڕاهێنەری تۆپچییەکانی باکوری لەندەن بوو، بەڵام بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی لە چەند وەرزی ڕابردوو، دوو ساڵ بەر لە ئێستا لەگەڵ یانەکەی لەیەک جیابوونەوە. , ,